ره‌نگه زۆربه‌مان به نیگاركێشى به‌ناوبانگى هۆڵه‌ندى ڤینسنت ڤانگۆخ سه‌رسام بین یان ناوبانگى ئه‌ومان بیستووه، به‌ڵام كه‌مێك له ئێمه ده‌زانێ ئه‌و هونه‌رمه‌نده تا له ژیاندا بووه له كۆى 900 تابلۆ هیچ تابلۆیه‌كى نه‌فرۆشتووه، ئه‌و به‌ده‌ست نه‌خۆشى دڵته‌نگى ده‌یناڵاند، بۆیه بڕیارى دا خۆى بكوژێت، كه‌چى دواى ئه‌و براژنه‌كه‌ى تابلۆكانى ده‌فرۆشێ بۆ ده‌سكه‌وتێكى مادى و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه ڤانگۆخ ده‌كات به یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كانى مێژوو.
له راپۆرتێكدا كه ئه‌مڕۆ له ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى "ئه‌لعه‌ره‌بییه" بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له چۆنیه‌تى به‌ناوبانگبوونى ڤینسنت ڤانگۆخ ده‌كرێت، له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌و هونه‌رمه‌نده مه‌زنه‌یش وه‌ك ده‌یان كه‌سایه‌تى گه‌وره‌ى مێژوو ئه‌و ماوه‌یه‌ى له ژیاندا بووه تامى ناوبانگه‌كه‌ى خۆى نه‌كردووه، به‌ڵام دواتر به هۆى كه‌سێكى تر ئه‌و ناوبانگه‌ى وه‌رگرتووه كه ئێسته هه‌یه‌تى.
له 29ى ته‌مووزى 1890 فینسنت ڤانگۆخ Vincent van Gogh نیگاركێشى به‌ناوبانگى هۆڵه‌ندى له ته‌مه‌نى 37 ساڵى گیانى له‌ده‌ستدا، مردنه‌كه‌یشى به‌هۆى گولله‌یه‌كه‌وه بوو كه دوو رۆژ پێشتر له‌خۆى دابوو، بۆ ئه‌وه‌ى كۆتایى به ژیانى خۆى بهێنێ. چونكه ده‌یویست به‌و كاره‌ى سنوورێك بۆ ئه‌و مه‌ینه‌تییه‌وه دابنێ كه به‌هۆى دڵته‌نگییه‌وه هه‌یبوو.
له راپۆرته‌كه‌ى ئه‌لعه‌ره‌بییه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، له ماوه‌یه‌كى درێژى داهێنان ڤانگۆخ نزیكه‌ى دوو هه‌زار كارى هونه‌رى كردووه و له‌نێویاندا 900 تابلۆى زه‌یتى هه‌بووه، به‌ڵام له‌وه‌دا شكستى هێنا بره‌و به‌كاره‌كانى بدات و ناوبانگیان بۆ په‌یدا بكات، له ئه‌نجامدا نه‌یتوانى هیچ یه‌كێك له‌م كارانه‌ى بفرۆشێ.
كاتێك ڤانگۆخ خۆى كوشت، خه‌ریك بوو بۆ یه‌كجاریى له مێژوودا له‌بیر ده‌كرا، ئه‌گه‌ر كۆششى ژنێكى هۆڵه‌ندى نه‌بووایه كه به جوانا ڤانگۆخ-بۆنگه‌ر ناسراوه Johanna van Gogh-Bonger. جوانا هاوسه‌رى تیۆدۆرۆس ڤانگۆخ بوو، كه ئه‌مه‌یشیان برا بچووكى ڤینسنت ڤانگۆخ بوو. دواى ساڵى 1891 جواناى ئه‌ركێكى قورسى گرته‌ئه‌ستۆ ئه‌ویش ناساندنى كاره‌كانى ڤانگۆخى هونه‌رمه‌ند بوو، دواى ساڵانێكى كه‌م جوانا له‌م كاره‌ى سه‌ركه‌وت، تواناى ئه‌ستێره‌ى ڤانگۆخ به ئاسمانى دنیا بدره‌وشێنێته‌وه.
جوانا له مانگى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 1862 له شارى ئه‌مستردامى هۆله‌ندا له خێزانێكى ده‌وڵه‌مه‌ند له دایك بووه و ته‌مه‌نى منداڵى به شادى تێپه‌ڕاندووه، دواتر خراوه‌ته به‌رخوێندن و فێرى ژه‌نینى پیانۆ بووه، له كۆتاییش بڕوانامه‌ى وانه‌گوتنه‌وه‌ى زمانى ئینگلزى وه‌رگرتووه. ئه‌م كچه ته‌مه‌نى 25 ساڵه تیۆى ناسیوه كه براى ڤینسنت ڤانگۆخ بووه.
سه‌ره‌تا جوانا له‌گه‌ڵ براكه‌ى ڤانكۆخ كۆمه‌ڵێك نامه‌ى دڵدارى گۆڕیوه‌ته‌وه به‌ڵام دواتر ره‌تى كردووه‌ته‌وه شووى پێ بكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنى ساڵى 1889 جارێكى تر په‌شیمان ده‌بێته‌وه و ئه‌و جاره‌یان شووى پێ ده‌كات.
هاوسه‌رگیرى ئه‌و دووانه چه‌ند مانگێك به‌رده‌وام ده‌بێت و كوڕێكیان ده‌بێ به‌ناوى ڤینسنت ولیام ڤانگۆخ، ئه‌وا له‌و كاته‌دا ڤنیسنتى هونه‌رمه‌ند خۆى ده‌كوژێ، تیۆى براى به‌هۆى رووداوه‌كه‌وه دڵته‌نگ ده‌بێت و دواى شه‌ش مانگ له خۆكوشتنى براكه‌ى ئه‌ویش به نه‌خۆشى ده‌مرێت كه ئه‌و كات ته‌مه‌نى 33 ساڵ بوو.
ئه‌و كاته جوانا و ولیامى كوڕى به ته‌نیا ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام هه‌ر زوو سه‌یرى میراته‌كه‌ى ڤانگۆخى هونه‌رمه‌ند ده‌كات و له به‌ها هونه‌رییه‌كه‌ى تێده‌گات، بۆیه بڕیار ده‌دات كار بۆ ناساندنى ئه‌و كارانه بكات و خۆیشى ده‌سكه‌وتێكى مادى هه‌بێت. به‌ڵام ئه‌مه ماناى ئه‌وه نییه به نرخێكى هه‌رزان بیانفرۆشێ سه‌ره‌تا هه‌موو ئه‌و نرخانه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه بۆى پێشنار ده‌كرێت، له برى ئه‌وه خانوویه‌كى بچووك له گوندى بوسوم " Bussum " له نزیك ئه‌مستردام ده‌كرێ و ده‌یكات به مۆزه‌خانه‌یه‌كى بچووك بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌كانى ڤانگۆخى تێدا نمایش بكرێت.
ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه داهاتێكى باش بۆ ژنه‌كه و منداڵه‌كه‌ى دابین ده‌كات و به‌م كاره‌ى ده‌توانێ منداڵه‌كه‌ى په‌روه‌رده بكات، بۆیه له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ى نزیكه‌ى هه‌شت ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت واته له ساڵى 1892 تا 1900، له‌م ماوه‌یه‌ش به‌هۆى ئه‌و كاره‌ى بازرگانانى تابلۆ هونه‌رییه‌كان ده‌ناسێ، به‌هۆى ئه‌وانیشه‌وه نزیكه‌ى 20 پێشه‌نگا ده‌كاته‌وه.
له‌دواى ئه‌م كارانه قۆناغێكى تر دێته‌پێشه‌وه ئه‌ویش ناساندنى ڤانگۆخه له‌سه‌ر ئاستى دنیا، بۆیه به‌ڵێن به هونه‌رمه‌ندان و بازرگانان ده‌دات له فرۆشتنى تابلۆكان پشكیان پێ بدات، هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌دات له‌سه‌رانسه‌رى ئه‌وروپا كار بۆناساندنى ڤانگۆخ بكات.
دوا به‌دواى ئه‌مه زۆر به ئاسانى جوانا وێستگه‌كانى ناساندنى ڤانكۆخ ده‌بڕێت و له ساڵى 1914 جوانا كۆمه‌ڵێك نامه‌ى ڤانگۆخ بڵاو ده‌كاته‌وه، ئه‌م نامانه له‌لایه‌ن ڤانگۆخه‌وه بۆ براكه‌ى نووسراوه. گرنگى ئه‌و نامانه له‌وه دایه چه‌ندان لایه‌نى كه‌سایه‌تى هونه‌رمه‌نده به‌ناوبانگه‌كه ئاشكرا ده‌كه‌ن.
له ساڵى 1925 جوانا ده‌مرێ، به‌ڵام ئه‌و كاته توانیویه‌تى ڤینسنت ڤانگۆخ بكات به هونه‌رمه‌ندێكى هه‌ره به‌ناوبانگى دنیا، هه‌روه‌ها 190 تابلۆى زه‌یتى له‌م ماوه‌یه‌دا فرۆشتووه و جگه له‌مه‌یش سامانێكى زۆر گه‌وره بۆ كوڕه‌كه‌ى جێده‌هێڵێ، كه دواجار ئه‌ویش بڕیارده‌دات بۆ مۆزه‌خانه‌یه‌كى گه‌وره به‌ناوى مامى له ئه‌مستردام بكات و له ساڵى 1973 به فه‌رمى كرایه‌وه.