هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هاوسه‌رى جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێرى كۆچكردووى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیی ئه‌و حزبه ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌كان ناكات.
پێشتر ته‌واوى بڕیاره‌كانى یه‌كێتى به‌تایبه‌ت دواى كۆچی دوایی جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێرى ئه‌و حزبه به فه‌رمانى هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بوون و ئێسته‌یش هه‌ریه‌كه له قوباد تاڵه‌بانى و بافڵ تاڵه‌بانى كوڕه‌كانى ئاگادارى ورده‌كارى بڕیاره‌كانى ئه‌و حزبه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو یه‌كێتى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ته‌ندروستى هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د باش نییه، چه‌ند جارێك گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه و خراوه‌ته ژێر چاودێرى چڕى پزیشكى.
هاوكات محه‌مه‌د وه‌تمان ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى زانیارییه‌كانى "وشه"ى پشتڕاستكرده‌وه و گوتى" هێرۆ خان وه‌ك هه‌ر كه‌سێكى تر مرۆڤه و تووشى نه‌خۆشى ده‌بێت، ماوه‌یه‌كه ئاگامان له ته‌ندروستى نییه، به‌ڵام نه‌خۆشه".
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خێزانی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێرى كۆچكردووى یه‌كێتییه‌وه و كچی نووسه‌ر ئیبراھیم ئه‌حمه‌ده.