له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆیه‌كى گۆرانیبێژ "دینا" بڵاو بووه‌ته‌وه كه تێدا هه‌ڕه‌شه له به شێكى هه‌وادارانى ده‌كات كه بوونه‌ته مایه‌ى بێزاركردنى له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى سناپچات، ئاگاداریان ده‌كاته‌وه كه ده‌ست له‌م كارانه هه‌ڵبگرن.
گۆرانیبێژ "دینا" له پارچه ڤیدیۆكه‌دا وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ڕه‌شه‌ى بلۆککردن لە فانەکانی دەکات لە سناپچات ئه‌گه‌ر هاتوو تەلەفۆنی بۆ بكه‌ن، هه‌وادارانیشى بۆیان نووسیوه كه جوان نییه بۆ گۆرانیبێژ هه‌ڕه‌شه له هه‌وادارانى بكات به هه‌ر بیانوویه‌ك بێت.
پێشتر ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه ئاوازدانەر "هەڵكەوت زاهیر" نوێترین بەرهەمی گۆرانی بۆ دینا تۆمار دەكات كە بەرهەمێكی نوێى منداڵانه‌یه بۆ یه‌كه‌م جاره ئه‌م به‌رهه‌مه پێشكه‌ش به قوتابیانى ده‌كات، به‌ڵام دیاره ئه‌م هه‌ڕه‌شه پێش وه‌خته‌ى دینا كلیپه‌كه‌ى به‌ره‌و شكست ده‌بات.
دینا لە شاری ڕانیە لەدایکبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی 2017 دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی کۆمەڵێك گۆرانی تۆمار کراو و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە، یەکەم ڤیدیۆ کلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاو کردەوە، ئەلبومێکیشی بە هەمان ناونیشان هەیە.