سنوورداركردن و دروستكردنی هاوسه‌نگی و ڕێكخستن له نێوان ژه‌مه‌كانی خۆراك و وه‌رزشكردن یه‌كێكه له كاره گرنگه‌كان بۆ هه‌ر كه‌سێك كه وه‌رزش ئه‌نجام ده‌دا و ده‌یه‌وێ جه‌سته‌ی زۆرترین سوود له وه‌رزشه‌كان ببینێت، بێگومان بۆ تووشارانی نه‌خۆشی دڵ و شه‌كره‌یش وه‌رزش و ڕێكخستنی جۆر و شێوازی ژه‌مه‌كان گرنگی زۆری هه‌یه.
پسپۆرانی خۆراك هه‌میشه ڕێنماییمان ده‌كه‌ن، كه پێویسته ژه‌مه‌كانتان زۆر بێ و خۆراكی ته‌ندروست بن و كه‌م بخۆن، ئه‌مه وا ده‌كات ڕێژه‌ی هۆرمۆنی گه‌ره‌لین كه به‌رپرسه له هه‌ستی برسیه‌تی كه‌متر ده‌ربدرێت و به‌مشێوه‌یه به‌سه‌ر هه‌ستی برسیه‌تی زاڵ بن، كه وا ده‌كات زۆر بخۆن و بخۆنه‌وه، كه سه‌ره‌نجام وه‌رزش هیچ سوودێكتان پێ ناگه‌یه‌نێت.
توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه، كه دوای ژه‌مه‌كان، مێشك ده‌ردانی ئه‌م هۆرمه‌نه كه‌م ده‌كاته‌وه و هانده‌ر ده‌بێ، بۆ ئه‌نجامدانی وه‌رزش و جووڵه، بۆیه له‌م كاته وه‌رزشكردن زۆرترین سوودی ده‌بێت، نه‌ك به‌وشێوه‌یه‌ی كه زۆرێك له خه‌ڵكی وه‌رزشێكی چڕ و زۆر ده‌كه‌ن، دواتر ژه‌مێكی قورس و چه‌ور ده‌خۆن، كه ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هیچ سوودێك له وه‌رزشكردن نه‌بینن و تووشی سه‌رئێشه‌ی زیاتریشتان ده‌كات.
سنوورداركردنی ژه‌مه‌كان و ڕێكخستنی خواردن هێنده‌ی وه‌رزشكردن گرنگی خۆی هه‌یه
توێژینه‌وه‌كان هانی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن، كه پێویسته ژه‌مه‌كانتان كه‌م و پوخت بن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به برسیه‌تی نه‌كه‌ن و دوای وه‌رزشكردنیش زیاتر میوه‌كان بخۆن، ئه‌مه وا ده‌كات هه‌ست به تێربوون بكه‌ن و كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆ له‌سه‌رتان دروست نه‌بێ و هه‌ر هه‌ست به برسیه‌تی بكه‌ن.
پێڕه‌وكردنی سیسته‌می سنوورداركردنی خواردن و ژه‌مه‌كان و جۆری ژه‌مه‌كان كه زۆرتر میوه‌كان بن، وا ده‌كات ریجێمی باشتر بكه‌ن و به خێراییه‌كی زۆرتر كێشی له‌شتان دابه‌زێنن، جیا له‌وه‌یش كه‌مخۆری به‌رده‌وام خۆر ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌رمانه‌كانی نه‌خۆشی شه‌كره و دڵیش سوودی زیاترتان پێ بگه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌وانه‌ی تووشی ئه‌م نه‌خۆشیانه بوون.