به‌رپرسان و چاودێرانى سیاسیى ئیسرائیل، له هێرشه‌كه‌ى توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان هاتنه ده‌نگ و وێڕاى ده‌ربڕینى نیگه‌رانى له‌و هێرشه‌ى ده‌كرێته سه‌ر كوردانى رۆژئاوا، ددان به‌وه ده‌نێن، ئه‌و تانكانهى له‌لایه‌ن توركیاوه له هێرشه‌كه به‌كار ده‌هێنرێن، به‌رهه‌مى ئیسرائیلن و به توركیا دراون.
دواى بێده‌نگییه‌كى چه‌ند رۆژه، ئیسرائیلییه‌كان له‌و هێرشه هاتنه ده‌نگ كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانى توركیاوه له نۆى ئه‌م مانگه‌وه ده‌كرێته سه‌ر رۆئاواى كوردستان له ناو خاكى سووریادا. ئه‌وان دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، دژى هێرشه‌كه ده‌وه‌ستنه‌وه، كه‌چى نیگه‌رانیى ئه‌وان ته‌نیا له به‌رژوه‌ندیى كورد نییه، به‌ڵكو ترسیان له‌وه‌یه هێرشه‌كه‌ى توركیا، رووسیا و ئێران و ڕ‌ژێمى سووریا باڵاده‌ست بكات و به‌مه‌یش ئێران بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئیسرائیل ده‌ستى كراوه‌تر ده‌بێت.
رۆژنامه‌ى "
ئێندپێندنت- عه‌ره‌بى" له راپۆرتێكدا باس له هه‌ڵوێستى ئیسرائیل ده‌كات له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى توركیا و ده‌ڵێ: "هه‌ڵوێستى ئیسرائیل دوو ئاراسته‌ى وه‌رگرتووه یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه كورد بۆردمان بكرێت و داواى وه‌ستاندنى هێرشه‌كه‌ى توركیا ده‌كه‌ن، دووپات له‌سه‌ر پاڵپشتى كوردیش ده‌كه‌نه‌وه له چوارچێوه‌ى مرۆیى. له‌لایه‌كى تریشه‌وه گاڵته به سیاسه‌تى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، چونكه هێزه‌كانى له سووریا كێشایه‌وه ته‌نانه‌ت بێ ئه‌وه‌ى بڕیاربه‌ده‌ستانى ئیسرائیل ئاگادار بكاته‌وه".
توركیا چه‌كى ئیسرائیلى له دژى رۆژئاواى كوردستان به كارهێناوه
ئیسرائیل پێی وایه، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى ئه‌مه‌ریكا وه‌ك دهستبهرداربوونیهتى له كورد، ته‌نانه‌ت هۆشدارى به ئه‌مه‌ریكا داوه ئه‌م بڕیاره ده‌رئه‌نجامى خراپى ده‌بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا ئیسرائیل تاوتوێى ئه‌وه ده‌كات ئاخۆ ئه‌مه‌ریكا سه‌ربازه‌كانى له بنكه‌ى ته‌نى باشوورى سووریا ده‌كێشێته‌وه؟ چونكه وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره بۆ ئیسرائیل گرنگه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئیسرائیل بنكه‌كه به خاڵێكى گرنگ ده‌زانێت له دژى پلانى ئێران له دروستكردنى ئه‌و رێگه ستراتیژییه‌ى بۆ به‌ستنه‌وه‌ى تاران و به‌غدا و دیمه‌شق و به‌یرووت هه‌وڵى دروستكردنى ده‌دات.
هه‌ر له ئیسرائیل سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ى توركیا بۆ سه‌ر كوردى رۆژئاواى كوردستان، بابه‌تێكى تر وروژێندراوه ئه‌ویش چه‌كى ئیسرائیله به ده‌ست هێزه‌كانى توركیاوه، كه له ئۆپراسیۆنه‌كه به‌كارهاتووه. له رۆژنامه‌ى ئێندپێندنتى عه‌ره‌بى هاتووه له نێوان ساڵى 2005 تا 2010 ئیسرائیل 170 تانك له جۆرى "سبرا 3-60 ئێم تى" به توركیا دراوه به به‌هاى 688 ملیۆن دۆلار.
ئه‌م رووداوه‌یش وایكردووه داوا له به‌رپرسانى ئیسرائیل بكرێت پێداچوونه‌وه بۆ فڕۆشتنى چه‌ك بكه‌ن و به‌و شێوه‌یه‌ى ئێسته نه‌بێت كه هیچ یاسا و پێوه‌ر و چاودێرێكى له‌سه‌ر نییه.له راپۆرته‌كه هاتووه بابه‌تى فرۆشتنى چه‌ك له ئیسرائیل بابه‌تێكى شه‌فاف نییه، دیار نه‌كراوه چه‌ك به كێ بدرێت، بۆیه رووداوى له‌م جۆره‌ى لێ ده‌كه‌وێته‌وه كه ئێسته توركیا به چه‌كى ئیسرائیلى هێرش ده‌كاته سه‌ر كورد.
هاوكات داوا ده‌كرێت ئیسرائیل بچێته ریز وڵاتانى هۆڵه‌ندا و فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و راى بگه‌ینێ كه چه‌ك به توركیا نادات، به‌ڵام وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ ئیسرائیل ناتوانێ ئه‌م كاره‌یش بكات، چونكه هیچ گرێبه‌ست و مامه‌ڵه‌یه‌كى نوێ له نێوان ئیسرائیل و توركیا نییه.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌ى رۆژنامه‌ى ئێندپێندنت بۆچوونى ئیسرائیلییه‌كان له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى توركیا بڵاكراوه‌ته‌وه، كه له چه‌ند رهههندێكدا كورت ده‌كرێته‌وه، ئه‌وان له‌ڕوانگه‌ى بڕیاره‌كه‌ى تره‌مپه‌وه سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سووریا سه‌یرى هێرشه‌كه‌ى توركیا دهن، به‌و مانایه‌ى ئه‌گه‌ر تره‌مپ ئه‌و بڕیاره‌ى نه‌دابووایه ئه‌وا توركیا هێرشى نه‌ده‌كرد. ره‌هه‌ندێكى تر ئه‌وه‌یه توركیا به‌م هێرشه‌ى له سایه‌ى نه‌مانى ئه‌مه‌ریكا له سووریا، نه‌خشه‌ى ململانێكانى سووریا به جۆرێك نابێت كه له به‌رژوه‌ندى ئیسرائیل بێت.
چونكه رووسیا براوه‌ى یه‌كه‌م ده‌بێت به‌مه‌یش هاوپه‌یمانه‌كانى وه‌ك ئێران و رژێمى ئه‌سه‌د ده‌ستیان بۆ هه‌ڕه‌شكردن له ئیسرائیل كراوه‌تر ده‌بێت، ئیسرائیلییه‌كان وه‌ك كورد گله‌یى له دۆناڵد تره‌مپ ده‌كه‌ن و به "نادڵسۆز" وه‌سفى ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا پێیانوایه ئه‌گه‌رى سه‌ركه‌وتنى توركیا له هێرشه‌كه زۆر كه‌مه، چونكه توركیا هه‌ر هێرشێك بكات ئه‌وا رووبه‌ڕووى رووسیا ده‌بێته‌وه، چونكه رووسیا باڵاده‌ستى یه‌كه‌مه له‌سه‌ر خاكى سووریا، رووسیایش به شێوه‌یه‌كى ره‌ها پشتى ئه‌سه‌دى گرتووه، بۆیه كاتێك توركیا به هاوپه‌یمانى ئۆپۆزسیۆنى توندڕه‌وى دژ به ئه‌سه‌د هێرش ده‌كاته سه‌ر كورد، ئه‌وا ده‌بێت چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ى لێ بكرێت ئه‌نجامى سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ى زۆر لاواز ده‌بێت.
ئیسرائیل داوا ده‌كات له چوارچێوه‌ى مرۆیى هاوكارى كورد بكرێت
له راپۆرته‌كه هاتووه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر روسیا به ته‌نیا پشتى كورد بگرێت ئه‌وا كورد ده‌توانێ به‌ره‌نگارى هێزه‌كانى توركیا ببێته‌وه و ده‌ریان بكات.
له نۆى ئه‌م مانگه توركیا هێرشى كرده سه‌ر رۆژئاواى كوردستان و دواتر له 17ى ئه‌م مانگه رێككه‌وتنێكى ئاگربه‌ستى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كرد كه ئه‌مڕۆ كۆتایى دێت.