ماجیدە روومی: بۆچوونی گەل بۆچوونی خودایە

:: AM:11:34:24/10/2019 ‌
ماجیدە روومی كە خاتوونە گۆرانیبێژێكی ناوداری عەرەب و لبنانییە، لەبارەی خۆپێشاندانەكانی گەلی لبنان و وڵاتەكەی دەڵێ، ئەوەی دەبینین بۆچوونی گەلە، بۆچوونی گەلیش، واتە بۆچوونی خودایە.

ماوەیەكە كە گەلی لبنان راپەڕیون و خۆپێشاندانی گەورەیان بەرپا كردووە و داوای چاكسازیی ئابووری لە دەسەڵات دەكەن. كەسایەتییە گەورەكانی ئەو وڵاتەیش هاوشانی گەل، هەڵوێستیان وەرگرتووە و بەشداریی خۆپێشاندان دەكەن.

ماجیدە روومی كە چەند رۆژێكە لەناو خۆپێشاندەرانی لبنان گۆرانییەكانی دێتە وەشان، ئەویش هەڵوێستی وەرگرتووە و لە رێی تۆڕە كۆمەڵاتییەكانەوە دەڵێ، ئەوەی لە خۆپێشاندانەكانی لبنان دەیبینین بۆچوونی گەلە، بۆچوونی گەلیش، واتە بۆچوونی خودایە.

زیاتر نووسیویەتی، ئەوەی لە خودا دەترسێ، دەبێ حیساب بۆ بۆچوونی گەل بكات كە ئێستە گەلی لبنان قسەی خۆی كردووە و دەبێ رێزی لێ بگیرێ.. دواتریش سڵاو بۆ گەلی لبنان دەنێرێ و دەڵێ "سڵاو بۆ گەلی لبنان لە رۆژی كەرامەت و ئازادی". 

دەبێ حیساب بۆ بۆچوونی گەل بكات كە ئێستە گەلی لبنان قسەی خۆی كردووە و دەبێ رێزی لێ بگیرێ 

ماجیدە روومی كە گۆرانیبێژێكی دیاری عەرەبی و لبنانییە، لە ساڵی 1956 لە شاری سور لە باشووری لبنان لە دایك بووە. دوای ئەوەی خێزانەكەیان كۆچیان بۆ توركیا كردووە، لەوێ نازناوی "روومی"ی وەرگرتووە، لە ساڵی 1975ەوە گۆرانی دەڵێت و یەكێكە لە ئەستێرە زۆر دیارەكانی ئەو بوارە. لە زانكۆی لبنانی بڕوانامەی بەكالۆریسی ئەدەبی عەرەبی وەرگرتووە. لە هەرزەییەوە جیا لە گۆرانیگوتن، لەلایەن دەرهێنەری ناودار یوسف شاهین بەهرە نواندنەكەی دۆزراوەتەوە و لە فیلمێك بەشداریی كردووە. خاوەنی دەیان گۆرانیی زۆر ناودارە و بەرانبەر لە زۆر لە سەركردەكانی عەرەب و دنیا گۆرانیی گوتووە. دایكی دوو كچە بەناوەكانی "هەلا و نوور". لەناو بواری گۆرانیی عەرەبیدا، نازناوی "فریشتەی گۆرانیی عەرەبی" بۆ بڕاوەتەوە.






وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د