ماوه‌یه‌كه خۆكوژی له‌ناو ئه‌ستێره‌كاندا په‌ره‌ی سه‌ندووه و دوو رۆژ به‌رله ئێسته‌یش هونه‌رمه‌ندێكی دیاری توونسیش له كێشه‌یه‌كی خێزانی‌دا خۆی كوشت.
پێگه‌ی "
فه‌رفیش" كه پێگه‌یه‌كی میسرییه و تایبه‌ته به هه‌واڵی هونه‌رمه‌ندان و چالاكییه‌كانیان، بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه رۆژی هه‌ینی رابردوو، هونه‌رمه‌ندی دیاری توونسی "سه‌میر عه‌لی" كه گۆرانیبێژه، خۆی كوشتووه.
سه‌میر عه‌لی گۆرانیبێژی دیاری توونس خۆی كوشت
پێگه‌كه زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، له لێكۆڵینه‌وه‌دا ئاشكرا بووه كه هۆی خۆكوژیی ئه‌و هونه‌رمه‌نده، كێشه‌ی نێوان خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی بووه، بۆیه له تووڕه‌ییدا ماده‌یه‌كی كیمیایی خواردووه‌ته‌وه كه تایبه‌ته به قڕكردنی جانه‌وه‌ر. كاتێك پێیان زانیوه و ویستوویانه بیگه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه، له رێدا گیانی له ده‌ست داوه.
خۆكوژیی ئه‌و هونه‌رمه‌نده له‌ناو جه‌ماوه‌ر و ناوه‌ندی هونه‌ریی دنیای عه‌ره‌بیدا ده‌نگۆیه‌كی زۆری داوه‌ته‌وه، چونكه كه‌سایه‌تیی ئه‌و هونه‌رمه‌نده به هێمن و له‌سه‌رخۆ ناسرابوو.
شه‌وی 23ی ئۆكتۆبه‌ریش شاعیری ناوداری كورد محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان كه له ناو دنیای ئه‌ده‌بی كوردیدا به "جه‌نه‌ڕاڵی پایز" ده‌ناسرێته‌وه، له ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری سلێمانی له كرده‌یه‌كی خۆكوژیدا خۆی خنكاندبوو، بۆیه ئه‌و رووداوه‌یش له كوردستاندا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بوو.