زۆرن ئه‌وانه‌ی بڕوای ته‌واویان به تارمایی و جنۆكه هه‌یه، ئه‌وان له كوردستان گه‌لێ زۆرن و له دنیایش به‌هه‌مانشێوه. پێگه‌ی "
فه‌رفیش" كه پێگه‌یه‌كی میسرییه، كورته راپۆرتێكی له‌وباره‌یه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ناوی ژماره‌یه‌ك ئه‌ستێره‌ی جیهانی ئاماژه پێ كردووه كه بڕوایان به تارمایی و جنۆكه هه‌یه.
بڕوایان به تارمایی و جنۆكه هه‌یه
له‌و راپۆرته ئاماژه به ناوی ئه‌ستێره‌ی جیهانی جۆن وێك كیانۆ كراوه كه له دیمانه‌یه‌كدا گوتوویه‌تی، بڕوای ته‌واوی به تارمایی و جنۆكه هه‌یه زۆر جاریش به‌چاوی خۆی بینیونی، به‌تایبه‌تی جارێك له نیویۆرك تارمایی كه‌سێكی بینیوه، نه‌ك هه‌ر نه‌ترساوه، به‌ڵكو دڵی پێ خۆش بووه.
مایڵی سایرۆسیش كه ئه‌ویش خاتوونه ئه‌كته‌رێكی ناوداری دنیای هۆڵیووده، گوتوویه‌تی بڕوای ته‌واوی به تارمایی هه‌یه، چه‌ندان تارمایی له‌ناو شوقه‌یه‌كدا ده‌ژین و چه‌ندان جار هه‌ستی پێ كردوون.
ریهانای گۆرانێبیژ كه ناوێكی زۆر دیاری بواری موزیك و گۆرانییه، نه‌ك هه‌ر بڕوای به تارمایی و جنۆكه هه‌یه، به‌ڵكو ئه‌و شوێنانه‌یش ده‌ناسێته‌وه كه پێی وایه تارمایی و جنۆكه‌ی تێدا ده‌ژین.
هاوكات خاتوونه گۆرانیبێژی جیهانیی سیلینا گومیزیش گوتوویه‌تی، تارمایی راسته و له‌م دنیایه‌دا هه‌ن و ده‌ژین، پێی وایه هه‌ندێك رێوشوێن هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌كاریان بهێنێ، به ئاسانی ده‌توانی تارماییه‌كان ببینی.
هه‌ست پێكردن و بینینی تارماییه‌كان له‌وه ناوه‌ستن كه ئه‌ستێره‌كان باسی ده‌كه‌ن، به‌ڵكو كیت هێدسۆنی ئه‌ستێره باسی كردووه كه له دایكیه‌وه بینینی تارمایی و جنۆكه‌ی بۆ ماوه‌ته‌وه، بۆیه ئێسته ئه‌ویش ده‌یانبینێ. نه هه‌ر ئه‌وه‌نده، به‌ڵكو قسه‌یشیان له‌گه‌ڵ ده‌كات.
كرستین ستیوارت كه هونه‌رمه‌ندێكی لاوه و ئێسته به ئه‌ستێره ناو ده‌برێ، ئه‌ویش ده‌ڵێ بڕوای به راستیی تارمایی هه‌یه و ده‌توانێ بیانبینێ و قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكات.
دواتریش ئیما ستوونی ئه‌ستێره گوتوویه‌تی، ئه‌و به‌رده‌وام تارمایی باپیری ده‌بینێ، زۆرجار باپیری له چه‌ند شوێنێكی ماڵه‌كه‌ی پاره‌ی بۆ به‌جێهێشتووه، كاتێك پاره‌كه‌ی بینیوه، زۆر دڵی پێ خۆش بووه.