ده‌سپاكی‌ فەرمانی گرتن بۆ بەرێوەبەری بانكێك ده‌ركرد

:: PM:07:32:07/11/2019 ‌
ده‌سته‌ی ده‌سپاكی عێراق، فه‌رمانی گرتن و سزادانی‌ بۆ بەڕێوەبەری پێشووی لقێكی سەرەكی بانكی ڕەشید بە تۆمەتی بەفیڕۆدانی دارایی دەوڵەت به‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانی‌ سزایی زیندانیكردنی 12 ساڵی‌ بۆ دەركرد.

بە تۆمەتی بەفیڕۆدانی دارایی دەوڵەت
بەڕێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوەكانی دەستەی دەستپاكی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست "وشه‌" كه‌وتووه‌، ئاماژەی بەوە داوه‌، كه‌ بەڕێوەبەری پێشووی لقێكی سەرەكی بانكی ڕەشید بە تۆمەتی بەفیڕۆدانی دارایی دەوڵەت، لەلایەن دادگای ڕەسافەوە فەرمانی 12 ساڵ زیندانیكردنی بۆ دەرچووە.

دەستەی دەستپاكی عیراق ڕوونی‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تا ئێسته‌ تاوانبار خۆی تەسلیمی هێزە ته‌ناهییه‌كان نەكردووە بۆ جێبەجێكردنی سزاكەی.

سزادانه‌كه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئەو بەڕێوەبەرە دوو هەزار و 298 مامەڵەی قەرزی نیشتەجێبوونی بەبێ گرتنەبەری ڕێوشوێنە یاساییەكان ئەنجامداوە، بەوەش زیانی 12 ملیار و 700 ملیۆن دیناری عیراقی بە دارایی وڵات گەیاندووە.

له‌لایكی‌ تر هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی ده‌سپاكی عێراق، فه‌رمانی لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله‌ ده‌ركرد كه‌ ژماره‌یان 26 ئه‌ندامه‌.


وشە - محەمەد میران