وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نووسراوێك ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كات و داوا ده‌كات ده‌ست به‌سه‌ر به‌رهه‌می هاورده‌ی قه‌ده‌غه‌كراودا بگیرێ.
لیژنه‌كانی پشكنینی بازاڕ، به‌رپرسیارن له‌جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 11ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، به‌پێی نووسراوی ژماره 7023 كه واژۆی بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌وه تیایدا هاتووه، دوای سه‌ردانمان بۆ عه‌لوه‌ی هه‌ولێر، تێبینمان كردووه كه چه‌ندان به‌رهه‌م له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ قه‌ده‌غه كراوه، به‌ڵام هاورده ده‌كرێت، بۆیه پێویسته ئه‌و به‌رهه‌مانه ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێت.
له نووسراوه‌كه باس له‌وه كراوه، لیژنه‌كانی پشكنینی بازاڕ، به‌رپرسیارن له‌جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت. هه‌روه‌ها هه‌ر به‌رهه‌مێكی قه‌ده‌غه‌كراوه له عه‌لوه‌كانی كڕین و فرۆشتنی پێوه بكرێت، ڕاسته‌وخۆ ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت و سزای دارایی خاوه‌نی شوێنه‌كه بدرێت.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه پێشتر "وشه" هه‌واڵی ئه‌وه‌ی بڵاو كردبووه‌وه تا ئێسته له مه‌رزه‌كاندا به‌روبوومی ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێ له كاتێكدا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێم هاورده‌كردنی قه‌ده‌غه كردووه.