كۆمپانیای ئه‌دۆبی تایبه‌ت به به‌رنامه‌كانی دیزاین و مۆنتاج له كۆنگره‌ی ماكسی تایبه‌ت به مۆنتاج و دیزاین له ڕێی به‌رنامه ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌وه، ته‌كنیكێكی نوێ و جیاوازی خسته ڕوو، كه وه‌ك شۆڕشێك وایه بۆ جیهانی دیزاین و له‌و ڕێیه‌وه ته‌واوی فێڵ و ده‌سكاریكردنی وێنه‌كان ده‌ناسرێته‌وه.
له‌میانه‌ی كۆنگره‌ی ماكسی تایبه‌ت به ته‌كنه‌لۆجیای دیزاین و مۆنتاج، ئه‌دۆبی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و ته‌كنیكه خسته ڕوو، كه پسپۆرانی كۆمپانیاكه توانیویانه به‌رهه‌می بهێنن و له ڕێی ئه‌و ته‌كنیكه‌وه ده‌توانرێ هه‌موو وێنه و گرته‌ڤیدیۆكان بناسرێته‌وه، ئاخۆ له ڕێی فۆتۆشۆپ و به‌رنامه‌كانی تری دیزاین و مۆنتاج به‌رهه‌م هێنراون، یان سروشتی و راسته‌قینه‌ن.
دروستكردنی وێنه‌ی دیزاینكراو و بڵاوكردنه‌وه‌ی به وێنه‌ی سروشتی و ڕاسته‌قینه، یه‌كێكه له كێشه گه‌وره‌كانی بواری ته‌كنه‌لۆجیا و گرفتی گه‌وره‌ی بۆ خه‌ڵكی به گشتی دروست كراوه، به‌تایبه‌ت له بواری پڕوپاگنده‌ی سیاسی و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، چونكه به‌شێك له دیزاینه‌ران ئه‌و پرسه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و گرووپ و لایه‌نه‌كان به‌كارده‌هێنن، دژ به كه‌سایه‌تی و گرووپ و لایه‌نی نه‌یار وێنه‌ی به فۆتۆشۆپ دروستكراو بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و تۆمه‌ت به لایه‌نه نه‌یاره‌كان ده‌به‌خشنه‌وه، ئه‌مه‌یش زۆرجار باوه‌ڕ لای جه‌ماوه‌ر دروست ده‌كات و ڕای گشتی پێ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنرێت.
به‌م ته‌كنیكه ده‌توانن هه‌موو وێنه‌یه‌ك بناسنه‌وه كه به فۆتۆشۆپ ده‌سكاریكراوه و دروستكراوه یان ڕاستی و سروشتییه
ئه‌و
ته‌كنیكه نوێیه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕووخسار و به‌شه‌كانی وێنه‌كه به‌راورد ناكات، به‌ڵكوو هه‌موو پێكسڵه‌كان به‌روارد ده‌كات و به وردی ئه‌وه‌تان بۆ ڕوو ده‌كاته‌وه، كه پێكسڵه‌كان ده‌ستكارییان كراوه، یان به ته‌واوی سروشتی و ڕاسته‌قینه‌ن و ئه‌و شوێنانه‌ی كه پێكسڵه‌كان ده‌ستكارییان كراوه به وردی ده‌ستنیشانی ده‌كات و بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به دوای ڕاستییه‌كان ده‌گه‌ڕێن، ده‌یخاته ڕوو.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌یش ته‌كنیكی ئه‌باوت فه‌یس ده‌توانێ وێنه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر شێوه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان و ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌ستكارییان كراوه، به ته‌واوی لایان ده‌بات و هه‌مواركردن و ده‌ستكاریكردنه‌كه له‌سه‌ر وێنه‌كان به كۆتایی دێنێت.