مه‌رجه‌عێكی ئاینی شیعه‌كانی عێراق له وتاری ئه‌مڕۆ هه‌ینی دا پشتیوانی خۆی بۆ خۆپێشانده‌رانی به‌غدا و پارێزگاكانی تری عێراق دووپات كرده‌وه و داوای له كوردیش كرد، كه بێنه ڕیزی براكانیان له به‌غدا و باشوور و پشتیوانی بۆ خۆپێشانده‌ران ده‌رببڕن.
شێخ جه‌واد خالسی یه‌كێك له مه‌رجه‌عه ئاینییه‌كانی شیعه‌ی عێراق له وتاری ئه‌مڕۆ هه‌ینی حوسێنییه‌ی گه‌وره‌ی ناوچه‌ی كازمییه‌ی به‌غدا گوتی، سه‌ره‌ڕای ترساندنی گه‌نجه‌كانمان به چه‌ك و هێرشكردنه سه‌ریان و هه‌ڕه‌شه، به‌ڵام خۆڕاگری گه‌نجان به‌رده‌وامه و پێویسته كۆتایی نه‌یه‌ت، بێگومان چاره‌نووسی ده‌سه‌ڵاتدارانیش هه‌مان چاره‌نووسی سه‌ركرده‌كانی یوگسلاڤیا ده‌بێ، كه به گولـله‌ی زیندوو ڕووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران بوونه‌وه.
كورد و توركمان بێنه ڕیزی خۆپێشانده‌رانه و برایه‌تی نێوانمان قووڵتر ده‌كه‌ینه‌وه
زیاتر
گوتی، حكوومه‌ت به جۆرێك مامه‌ڵه ده‌كات، كه به‌رپرس و ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كاری بۆ ده‌كه‌ن، جیاوازن و ئه‌وان له شوێنێكی تره‌وه هاتوون و خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته نین، ئه‌گه‌ر خۆیان به خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته ده‌زانن، چۆن ده‌توانن گولـله به ڕووی خه‌ڵكی خۆیان بته‌قێنن، بۆیه ئه‌مه هه‌ڵوێسته‌یان سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه، كه حكوومه‌ته‌كه‌مان وه‌كو خۆراكی له‌قوتوونراو بۆمان هاورده كراوه و هاتوون تا خه‌ڵك بكوژن و وڵاته‌كه‌مان وێران بكه‌ن.
داوا له هۆزه عه‌ره‌بییه‌كان و كورد و ته‌واوی پێكهاته‌كانی تری عێراق ده‌كه‌م، كه بێنه ڕیزی بزووتنه‌وه‌ی گه‌ل و پشتیوانی خه‌ڵكی خۆیان بن و نه‌بنه به‌شێك له حكوومه‌تی هاورده‌كراو، بێگومان پشتیوانیكردن له گه‌نجانی نیشتمانپه‌روه‌ر برایه‌تی نێوان هه‌موو پێكهاته‌كان قووڵتر ده‌كاته‌وه و عێراق به‌ره‌و هه‌نگاوی مه‌زنتر ئاراسته ده‌كات.