كۆمپانیای نیسانی ژاپۆنی، زانیاری له‌باره‌ی مۆدێلی 2020ی ئۆتۆمبێلی جۆری سه‌نی خسته ڕوو و دووپاتیش له‌وه كراوه‌ته‌وه، كه ئابووریترین و كه‌م تێچووترین ئۆتۆمبێله.
نیسان سه‌نی 2020 به دیزاینێكی نوێ و جیاوازه‌وه دروستكراوه و لایته‌كانی پێشه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی ئێل ئی دی هه‌یه و ده‌شبوولی به‌رده‌م شوفێریش له كرۆم دروستكراوه و زۆر جیاوازه و له‌لایه‌ن كۆمپانیای ڤی مۆشن دیزاینی بۆ كراوه.
كابینه‌ی
ئۆتۆمبێله‌كه شوێنی دانیشتنی پێنج كه‌س ده‌بێت و پێشكه‌وتووترین سیسته‌می ده‌نگ و ته‌كنه‌لۆجیای ڤیدیۆ و ده‌نگی تێدا به‌كارهاتووه و شاشه‌یه‌كی به قه‌باره‌ی حه‌وت ئینج بۆ دانراوه كه به سیسته‌می ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێسیش پێوه‌ست ده‌بێت.
به كه‌م تێچووترین ئۆتۆمۆبێل له دنیا داده‌نرێت
جیا له‌وانه سیسته‌مێكی وه‌ستان و ستۆپی زۆر پێشكه‌وتووی بۆ دانراوه، كه له كاتی حاڵه‌تی له‌ناكاو و له خێرایی زۆر ده‌توانرێ خێرایی كه‌م بكرێته‌وه و له ڕووداو دوور بكه‌ونه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه سیسته‌می دژه خلیسكێنه‌ری تێدایه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئامرازه‌كانی خۆپارێزی له كاتی ڕووداودا.
بزوێنه‌ری ئه‌و مۆدێله نوێیه‌ی سه‌نی 1.6 لیتره و هێزی ڕاكێشانی 149 ئه‌سپی هه‌یه و شه‌ش گێڕه و به باشترین و كه‌م تێچووترین ئۆتۆمبێلی خێزانی داده‌نرێت.