بڕیاری لێكۆڵینەوە بۆ 12 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەرچوو

:: PM:02:40:18/11/2019 ‌
دەستەی دەستپاكی بڕیاری لێكۆڵینەوە بۆ 12 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەردەكات و ئەندامێكی ئەنجوومەنیش ئاشكرای دەكات ئەوە بە پیلان كراوە.

ئەمڕۆ دووشەم 18ـی تشرینی دووەم، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دەستەی نەزاهە بەپێی ماددەی 340 لە یاسایی سزدانی عێراقی داوای لێكۆڵینەوە لە 12 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك كردووە.

زیاتر روونی دەکاتەوە، ئەو کارە بە پیلان كاراوە و تەواوی ئەو ئەندامانەی لە نووسراوەكەی دەستەی دەسپاكی ناویان هاتووە، سەرجەمیان لە لیستی برایەتی كەركووكن و 11 ئەندامیان لە پشكی پارتی دیموكراتی كوردستانە.

سەرجەمیان لە لیستی برایەتی كەركووكن 
"ئەو داوای لێكۆڵینەوەیەی دەستەی نەزاهە لەلایەن ئەندامانی ئەنجوومەن هۆكارەكەی نادیارە" ئەوە بە گوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجوومەن كە نەی ویست ناوی بهێندرێت.

ئەو ئەندامانەی ناویان هاتووە بریتین لە ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجوومەن پارێزگا بە وەكالەت لە لیستی یەكگرتوو و دڵشات پیرۆت ئەندامی ئەنجومەن لە لیستی برایەتی و نەسرین خالید لە  لیستی برایەتی و پەروین فاتیح محەمەد ئەمین لە لیستی برایەتی و شێرزاد عادل خورشید لە لیستی برایەتی و فوئاد حوسێن كوێخا و مەحموود محەمەد مەجید لە لیستی برایەتی و عیرفان جەمال توفیق لیستی برایەتی كەركووك و ریاز محەمەد دانوك لیستی برایەتی و محەمەد كەمال ساڵح سەرۆكی لیستی برایەتی و عەلی نامیپ ڕەشید لە لیستی برایەتی و ئەدۆم ئۆرهام ئودیشو لە لیستی برایەتی.



وشە - رامیار جەواد