به‌هۆی ئه‌و سه‌رمایه‌ی كه سێ ڕۆژه ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، كاریگه‌ریی خراپی كردووه‌ته سه‌ر به‌رهه‌می جووتیارانی ناو خانووه پلاستیكییه‌كان و كشتوكاڵی سلێمانیش رای ده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته تا پێگه‌شتنی به‌رهه‌مه‌كان، جووتیاران خانووه پلاستیكییه‌كان بپارێزن.
عه‌بدولوه‌هاب عه‌بدولڕه‌حمان، خاوه‌نی خانووی پلاستیكی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌م سه‌رمایه‌ی كه دروستبووه له‌م چه‌ند ڕۆژی رابردوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی بارانی له‌گه‌ڵ نییه، كاریگه‌رییه‌كی خراپی ده‌بێت بۆ سه‌ر سه‌وزه‌كان كه ئێسته له‌ژێر خانووه پلاستیكیه‌كاندا هه‌ن.
ئه‌م سه‌رمایه بووه‌ته هۆی لاوازبوونی به‌شێك له به‌رهه‌می جووتیاران
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌م سه‌رمایه بووه‌ته هۆی لاوازبوونی به‌شێك له به‌رهه‌می جووتیاران وه‌ك سه‌وزه و ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی وه‌ك په‌تاته كه ئێسته كاتی پێگه‌شتنیانه، به‌رهه‌مه‌كه لاواز و كه‌م كوالێتی كردووه و به‌هۆیه‌وه زیان له جووتیاران ده‌دات.
هاوكات جه‌لیل شه‌مسه‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری باخداری له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئێسته كه له كۆتایی وه‌رز نزیك ده‌بینه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رما ده‌ستی پێ كردووه و پله‌كانی گه‌رما دابه‌زیوون به تایبه‌ت له‌شه‌ودا كه پله‌ی گه‌رما زۆر داده‌به‌زن، كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر به‌رهه‌می جووتیاران به‌تایبه‌ت خانووه پلاستیكه‌كان ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه پێویسته خاوه‌ن خانووه پلاستییكه‌كان له ئێواراندا ده‌رگای خانووه‌كه دابخه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌هۆی دابه‌زینی پله‌ی گه‌رما به‌رهه‌مه‌كانیان به تایبه‌ت په‌تاته كه ئێسته كاتی پێگه‌شتنیه‌تی زیانی به‌رده‌كه‌وێت و ده‌بێته هۆی وه‌ستاندنی گه‌شه‌ی.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی