بۆچی برنج بۆ نەخۆشی شەکرە باش نییە؟

:: PM:09:43:01/12/2019 ‌


هەموومان دەزانین تووشبوانی نەخۆشیی شەکرە، پێویستە پێڕەوی بەرنامەیەکی دیاریکراوی خۆراکی بن بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرزی و نزمیی ڕێژەی ئەنسۆلینی جەستەیان یەک بگرێتەوە، ئەمەیش وای کردووە پزیشکەکان هەمیشە بە وردی لەسەر هەموو جۆرە خۆراکێک سەبارەت بەو نەخۆشییە گفتوگۆ و لێکۆڵینەوەی وردییان کردووە.

 

خۆراک کاریگەریی ڕاستەوخۆ لەسەر نەخۆشیی شەکرە دروست دەکات

نه‌خۆشی شه‌كره‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌ هه‌ره‌ بڵاوه‌كان له‌ جیهاندا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌كان نازانن چ خواردنێك بۆ ئه‌وان باشه‌ و چی خراپه‌.


دانەوێڵه‌كان كه‌ بریتین لە: برنج بە هەموو جۆرەكانییەوە، گەنمەكوتاو، ساوار، بڕوێش، قەرەخەرمان، جگە لە نیشاستە یان كاربۆهیدرات كە سەرچاوەی سەرەكی وزەی ناو دانەوێڵەیە، پرۆتین و ڕیشاڵ و چەندین جۆری ڤیتامین B و كانزا لە ناو دانەوێڵەدا بە ڕێژەی جیاواز بەدی دەكرێن.


هێشتنەوەی دانەوێڵە و برنجی كوڵاو لە پلەی گەرمی ژووردا ئەگەری ئەوەی لێ دەكرێت كە میكرۆب لەناویاندا گەشە بكات، گەشەكردنی بەكتریا و پەیداكردنی مادەی ژهراوی لەناو ئەم دانەوێڵەیەدا دەبێتە هۆی ژاراویبوونی خۆراكی بە شێوەی سك ئێشە و سكچوون و ڕشانەوە.


بە گەرمكردنەوەی ئەو دانەوێڵەیە، ئەگەر بەكتریا لەناوبچێت، بەڵام ژەهری میكرۆبەكان لەناو ناچێت. سەلامەتترین ڕێگا ئەوەیە كە دانەوێڵە و برنج ڕاستەوخۆ پاش كوڵاندن بخورێت، ئینجا پاش ساردبوونەوە تەنیا لە ماوەی یەك كاتژمێردا بیخەرە ناو سەلاجەوە تا ئەو كاتەی كە گەرمی دەكەیتەوە یان بە ساردی دەیخۆیت.


برنج یان دانەوێڵەی كوڵاو كە تەنیا شەوێك لە پلەی گەرمی ژووردا مابێتەوە هەرگیز بۆ خواردن سەلامەت نییە. لەناو سەلاجەشدا بە مەرجێك سەلاجەكەت بەردەوام كاربكات برنج و دانەوێڵەی كوڵاو تەنیا بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بە سەلامەتی دەمێننەوە و بۆ خواردن دەشێن، پاش تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ دەبێ فڕێبدرێت.


نەخۆشانی شەكرە دەتوانن كە دانەوێڵە بە ڕێژەیەكی كەم بخۆن بە مەرجێك دانەوێڵەی تەواو هەڵبژێرن واتە ساف نەكرابێت، دانەوێڵەی تەواو بە ڕێژە بەرزەكەی ڕیشاڵ و ماددە خۆراكییە گرنگەكان بەهایەكی خۆراكی بەرزی هەیە و گونجاوە بۆ نەخۆشانی شەكرە بەوەی كە یارمەتی جێگیربوونی ئاستی شەكری خوێن دەدات.

شەکرە یا نەخۆشی شەکرە، جۆرێک شێوانی مێتابۆلیزمی لەشە. لەم نەخۆشییەدا ڕێژەی گلوکۆزی خوێن بەرز دەبێتەوە، بە واتایەکی تر یان لەش ناتوانێ ئەنسۆلینی پێویست (بۆ دابەزاندنی شەکری خوێن)بەرھەم بھێنێت یان لەش لە بەرامبەر ئەنسۆلینەوە خۆڕاگری دەکا و بەم بۆنەوە ئەنسۆلین ناتوانێ کاری ئاسایی خۆی ڕاپەڕێنێ.


کاری سەرەکی ئەنسۆلین دابەزاندنی ڕێژەی شەکری خوێنە. نەخۆشی شەکرە دوو جۆری سەرەکی ھەیە: شەکرەی جۆری یەک بە ھۆی تیاچوونی خانەکانی بێتا لە پەنکریاسدا بەدی دێت کە دەبێتە ھۆی کەموکووڕی بەرھەم ھێنانی ئەنسۆلین. لە جۆری دوودا؛ لەش لە بەرامبەر ئەنسۆلینەوە خۆڕاگری دەکا و ناھێڵێ ڕێژەی شەکری خوێن دابەزێنێ. لە شەکرەی جۆری دوودا دیارە ھۆکارەکانی جینیتیکی، قەڵەوی و تەمەڵی دەوری سەرەکی دەگێڕن.


لە نەخۆشی شەکرەدا خێرایی و لیھاتوویی لەش بۆ سووتاندن و بەکارھێنانی گلوکۆز ڕوو لە کەمی دەنێت، ڕێژەی شەکری خوێن بەرز دەبێتەوە (ھایپرگلاسمیا)، کاتێ ئەم شەکرە زۆرە بۆ ماوەیەکی درێژ لە لەشدا بمێنێتەوە، لێکەوتەی مایکرۆڤاسکوولاری دەبێ و ئەندامەکانی تر وەک گورچیلە ، چاو و دەمارەکان تووشیار دەکا. ھەروەھا نەخۆشی شەکرە لە گەل ڕیسکی نەخۆشییەکانی ڕەگ و دلدا پێوەندییەکی ڕاستەوخۆی ھەیە. لەم ڕووەوە ناسینی پێشوەختی ئەم نەخۆشییە لە کەسانی ھای ڕیسکدا دەتوانێ بەر بە ڕوودانی ئەم نەخۆشییە بگرێت.تاقی کردنەوەی ڕێژەی شەکری خوێن باشترین ڕێگای ناسینەوەی ئەم نەخۆشییەیە.


نەخۆشی شەکرە چەن جۆری ھەیە کە لە کاتی دەرکەوتندا لێک ھەڵاوەردە دەکرێن. کەوابوو دەسنیشان کردنی جۆری شەکرە ھەڵدەگەڕێتەوە بۆ ئەو ھەلومەرجەی کە نەخۆشی تێیدا خۆی دەردەخا. لە زۆرێ نەخۆشدا ئەمە بە ئاسانی ناچێتە ناو پۆلێکی دیاریکراوەوە؛ بۆ وێنە کەسێ کە تووشی شەکرەی دووگیانی بووە لەوانەیە پاش سکپڕیش لە کۆڵی نەبێتەوە، کەوابوو جۆری شەکرەکەی بە جۆری ٢ دەگۆڕێت. کەوابێ دیاری کردنی جۆر و ھۆی شەکرە بۆ پزیشک و نەخۆش گرنگییەکی وای نامێنێ. پۆلێنی کۆن، شەکرەی بە دوو جۆری بەستراو بە ئەنسۆلین و نەبەستراو بە ئەنسۆلینەوە دابەش دەکرد. ئەم پۆلێنە لە دەیەکانی ٨٠و٩٠ دا پەرەی ساند، بەلام بە ھۆی کێشەی زۆرەوە، ئەنجومەنی شەکرەی ئەمریکا، پۆلێنێکی نوێی ھێنایە ئاراوە کە شەکرەی بە چەن جۆری: جۆری ١وجۆری٢ و شەکرەی دووگیانی و جۆرەکانی تر دابەش کرد. ئەم پۆلێنە ئەگەرچی کەموکووڕی تێدایە بەڵام تا ئێستاش بەردەوامە.




 



وشە - كوردۆ شابان