ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی ڕاپۆرتێكی مارتن شولوفی نێردراوی ڕۆژنامه‌كه‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا باس له ده‌ركه‌وتنی سه‌ره‌تاكانی لێكهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی قه‌واره‌ی عێراق وه‌كو ده‌وڵه‌ت ده‌كات و ئه‌وه‌یش ڕوون ده‌كاته‌وه، كه دۆخه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه‌ی نییه و مه‌ترسی هه‌یه شه‌ڕی ناوخۆیی له نێوان میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران و خۆپێشانده‌ران ده‌ست پێ بكات و ته‌ڕ و وشكی وڵاته‌كه به‌یه‌كه‌وه بسووتێن.
له ڕاپۆرته‌كه هاتووه، ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به بڕوای هه‌ندێك سه‌ره‌تای چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه، به‌ڵام له ڕاستیدا سه‌ره‌تای قووڵبوونه‌وه‌ی زیاتر و زۆرتربوونی ناكۆكییه‌كانه، چونكه ئیتر لێره‌وه ململانێ خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ حزبه شیعه‌كان له‌لایه‌كی تره‌وه بۆ دانانی شوێنگره‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی ده‌ست پێ ده‌كات، جیا له‌وه‌ی گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپێشاندانه‌كانیش چۆڵ نه‌بوون و بگره خۆپێشاندانه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌یه، هه‌موو ئه‌وانه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن كه دۆخی عێراق ڕوو له خراپبوونی زیاتر ده‌كات و هێزه ته‌ناهییه‌كان و خه‌ڵكیش به شێوه‌یه‌كی قورس‌تر ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه و سه‌ره‌تای هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی هۆزه عه‌ره‌بییه‌كانی باشوور به گشتی و له ناسرییهیش به تایبه‌تی دژی حكوومه‌ت و هێزه فه‌رمییه‌كان ده‌ستی پێكردووه، كه ئه‌مه‌یش سه‌رده‌كێشێ بۆ شه‌ڕی ناوخۆ.
شولوف باسی له توندوتیژییه‌كانی پێنجشه‌می ڕابردوو كردووه، كه ته‌نیا له‌م ئێواره‌یه‌دا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ته‌ناهی 45 خۆپێشانده‌ر كوژراون، كه به یه‌كێك له ترسناكترین پێشهاته‌كانی نێوان هێزه‌كانی حكوومه‌ت و خۆپێشانده‌ران داده‌نرێ، باوه‌ڕی خۆپێشانده‌رانی گه‌یاندووه‌ته ئاستێك كه هیچ چاره‌سه‌رێك بۆ دۆخه‌كه نییه و حكوومه‌ت گوێیان لێ ناگرێت، ته‌نیا به ده‌ستكردنه چه‌ك و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ته‌ناهی نه‌بێت.
ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی سه‌ره‌تای قووڵبوونه‌وه‌ی كێشه‌كان و سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆیه له عێراق
كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ناسرییه له‌لایه‌ن چاودێران و خودی خۆپێشانده‌رانیش به جۆرێك له تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی میلیشیاكانی شیعه دژ به خۆپێشانده‌ران داده‌نرێ، دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژێك پێشتر كونسوڵخانه‌ی ئێرانیان له نه‌جه‌ف سووتاند و ئاڵای عێراقیان له‌سه‌ر به‌رز كرده‌وه.
گاردیان باسی له‌وه‌یش كردووه، كه ئه‌و شه‌پۆله توندوتیژییه‌ی توێژی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به هێزه‌كانی ته‌ناهی دژ به خۆپێشانده‌ران بۆ پاراستنی پێگه‌كانی خۆیان ده‌ستیان پێ كردووه، ڕق و تووڕه‌یی زۆری له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌ران دروست كردووه و ڕۆژ دوای ڕۆژیش گوڕ و تینی زیاتر به خۆپێشاندانه‌كانه‌وه ده‌بینرێت و ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراوانهتر و به ئامانجی گه‌وره‌تر له مه‌یدانه‌كانی خۆپێشاندانه‌كان به‌رده‌وامی به شۆڕشه‌كه‌یان ده‌ده‌ن، وه‌ك خۆیان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن.
به‌سمه كازمی پزیشكێكی خۆبه‌خشی ناو خۆپێشانده‌رانی به‌غدایه و بۆ ڕۆژنامه‌ی گاردیان گوتوویه‌تی، كاتێك له 2011 ئه‌مه‌ریكییه‌كانمان له وڵات ده‌ركرد، له‌و بڕوایه‌دابووین سیاسییه‌كانی عێراق كه پێشتر سه‌رجه‌میان جه‌ور و سته‌می ده‌ستی به‌عسیان بینیوه وڵاتێكی ئاوه‌دان و پێشكه‌وتوو بنیات ده‌نێن و هه‌ڵبژاردنی پاك و بێگه‌رد ئه‌نجام ده‌ده‌ن و عێراق ده‌خه‌نه‌وه سه‌ر ڕه‌وڕه‌وه‌ی پێشكه‌وتن و شارستانییه‌ت، به‌ڵام ئه‌وان نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌یان نه‌كرد، به‌ڵكوو عێراقیان كردووه‌ته دۆزه‌خێك، كه نه ئارامی تێدا به‌رقه‌راره و نه ئابوورییه‌كی به‌هێزی هه‌یه و گه‌نجان به بێكاری له شه‌قامه‌كان ده‌سووڕێنه‌وه، ئه‌مانه هه‌مووی ڕقی په‌نگخواردووی چه‌ند ساڵه‌ی گه‌نجانه كه ئێسته ته‌قیوه‌ته‌وه له دژی ئه‌و هه‌موو به‌ڵێنه درۆینه‌ی كه چینی سیاسی عێراق به خه‌ڵكی داوه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو و دیارییكردنی شه‌ڕ له نێوان لایه‌نه‌كانی شیعه هه‌ڵده‌گیرسێنێت
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، له دوای 2003ه‌وه ده‌ستی ده‌ره‌كی گه‌وره‌ترین ڕۆڵی له عێراق بینیوه و به ته‌واویش عێراق له واقیع دا به‌سه‌ر سێ به‌ش دابه‌ش بووه و هه‌ریه‌كه‌یان به ئاراسته‌یه‌ك هه‌نگاو ده‌نێن و سیاسه‌ت ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده لایه‌ن و گرووپ هه‌ن له نێو هه‌رسێ پێكهاته‌كه به كورد و سوننه و شیعه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق به‌یه‌كه‌وه گرێ بده‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه كارێكی قورس و ئه‌سته‌مه و هه‌رگیز نایه‌ته دی، به‌ڵكوو هه‌میشه بۆشایییه‌كان قووڵتر ده‌بێته‌وه، چونكه به‌غدا نه‌بووه‌ته نموونه‌یه‌كی باڵا كه ناوچه‌كانی تر چاوی لێ بكه‌ن و هه‌وڵی لاساییكردنه‌وه‌ی بده‌ن، به‌ڵكوو بووه‌ته شوێنی گه‌وره‌ترین گرێبه‌سته‌كانی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی و سه‌رچاوه‌ی توندوتیژی و یه‌كتر شكاندن و خزمه‌ت كردن به لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كان، ئه‌مه‌یش خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵك ناهێنێت، بۆیه ئه‌گه‌ر سیاسییه‌كان هه‌وڵی نزیككردنه‌وه‌ی پێكهاته‌كانیش بده‌ن، خه‌ڵكی نایانه‌وێ ببنه به‌شێك له‌و نموونه ناشرینه‌ی كه له به‌غدا بوونی هه‌یه.
توبی دودگ توێژه‌ر و پسپۆر له كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌رپرسی یه‌كه‌ی توێژینه‌وه له
عێراق له كۆلێژی له‌نده‌ن بۆ ڕۆژنامه‌كه گوتی، دوای 2003 گه‌نده‌ڵی ته‌واوی جه‌سته‌ی عێراقی داپۆشیوه و مهزهوییهتیش ئارامی لێ هه‌ڵگرتوون، بۆیه ئه‌و دوو گرفته بنه‌ڕه‌تییه به ته‌واوی عێراق به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه بردووه و هیچ لایه‌نێكی عێراق وه‌كو ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر یه‌كه‌وه نه‌ماوه و به ته‌واوی هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و وێران بووه، ئه‌و پێشهاتانه‌ی له ئۆكتۆبه‌ریشه‌وه ده‌ستیان پێ كردووه، وڵاته‌كه به‌ره‌و شه‌ڕێكی قووڵ و وێرانكه‌ری ناوخۆ ده‌به‌ن.