به‌بڕیارى وه‌زیرى ناوخۆ و دادگاى باڵاى توركیا له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی تیرۆر، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی شارۆكه‌كانی مورادیه، ئۆزاڵپ، باشكاله، له پارێزگای وان گیران.
بە تۆمەتی هاوكاری كردنی پەكەكە
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى میدیا توركییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، لە باكووری كوردستان پۆلیسی توركیا سێ سەرۆك شارەوانی گرتووه و ئێسته دەستبەسەر كراون.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هه‌ینى شه‌شى كانوونى یه‌كه‌م، پۆلیسی
توركیا چووه‌تە سەر ماڵی هەریەكە لە یەڵماز شالان، سەرۆکی شارەوانی ناوچەی باگر، ئەرکان ئاجەر، سەرۆکی شارەوانی ناوچەی ئەلباک، یەعقوب ئالماچ، سەرۆکی شارەوانی ناوچەی قەرقەل، سه‌رجه‌میان گرتووه.
گرتنه‌كه‌ى ئه‌و سەرۆك شارەوانیانه بە تۆمەتی هاوكاری كردنی پەكەكە بە فەرمانی دادوەر بووه.