بەرپرسێكی هەولێر گۆڕا

:: AM:11:48:16/12/2019 ‌
بەڕێوەبەرێكی هەولێر دەگۆڕێت و كەسێكی تر لە شوێنەكەی دەستبەكار دەبێت بەبێ‌ ئەوەی هۆكاری گۆڕینەكەی دیار بێت.

ئەمڕۆ دووشەم 15ـی كانوونی یەكەم، بەپێی ئەو زانیارییانەی بە "وشە" دراون، بەڕێوەبەری چاككردن و پاراستنی ڕێگەوبانەكانی هەولێر لادراوە و بەڕێوەبەرێكی نوێ‌ لە شوێنەکەی دیاری كراوە.

بەڕێوەبەری چاككردنەوە و پاراستنی رێگەوبانی هەولێر بەناوی دڵشاد عیمادەدین گۆڕاوە 
لە زانیارییەكاندا هاتووە، بەڕێوەبەری چاككردنەوە و پاراستنی رێگەوبانی هەولێر بەناوی دڵشاد عیمادەدین گۆڕاوە و لە شوێنەكەی بەڕێوەبەرێكی نوێ‌ بەناوی عیماد و بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان و بەڕێوەبەری گشتی دیوان و بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن بەڕێوە چووە.

گۆڕینی بەڕێوەبەر و بەرپرسان لە هەولێر دەستی پێ‌ كردووە و لە ماوەی ڕابردوو بەڕێوەبەری شارەوانی هەولێر گۆڕا لەگەڵ پارێزگاری هەولێر و چەند بەڕێوەبەرێكی تری هەولێر، ئەوەیش بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییان.



وشە - رامیار جەواد