به بۆچوونی په‌رله‌مانتارانی عێراق هه‌وڵه‌كانی دیاركردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و په‌رله‌مانه‌وه سسته و هه‌وڵێك بۆ درێژه‌پێدان به‌و دۆخه‌ی ئێسته‌ی عێراق هه‌یه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ی كانوونی یه‌كه‌م/ دێسه‌مبه‌ر، سه‌باح عگێلی په‌رله‌مانتاری لیستی سائیروون به "وشه"ی راگه‌یاند، به دووری نازانین هه‌وڵه‌كانی دیاركردنی سه‌رۆك وه‌زیران له عێراق زیاتر دوابكه‌وێت، چونكه جیاوازی بۆچوونی لایه‌نه‌سیاسییه‌كان به‌دی ده‌كه‌ین.
ماوه‌ی دیاری كرا‌و له به‌رده‌م سه‌رۆك كۆمار بۆ دیاركردنی سه‌رۆك وه‌زیران ته‌واو بووه
ڕوونیشی كرده‌وه كه رۆڵی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و كۆماریش به‌باش نابینین بۆ یه‌كلا كردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه، به‌ڵكو ده‌بوو سه‌رۆكایه‌تی كۆمار رۆڵی خێراتری بگێرایه له‌سه‌ر پرسی یه‌كلای كردنه‌وه‌ی كێشه‌ی دیاری كردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ.
لای خۆیه‌وه شێروان دووبه‌ردانی په‌رله‌مانتای كورد بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، ماوه‌ی دیاری كرا‌و له به‌رده‌م سه‌رۆك كۆمار بۆ دیاركردنی سه‌رۆك وه‌زیران ته‌واو بووه و به هۆكاری رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه سیاسییه‌كان و شه‌قام تا ئێسته هیچ به‌رهه‌مێك ده‌ستنه‌كه‌وتووه.
له مانگی ئۆكتۆبه‌ره‌وه خۆپێشاندان له عێراق ده‌ستی پێ كردووه و له 28ی مانگی رابردوویشه‌وه به گوشاری مه‌رجه‌عی بالاَی شیعه‌كان سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی