سەرۆك کۆماری عێراق هاوار بۆ خوا دەبات

:: PM:06:53:08/01/2020 ‌
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق له‌ به‌رانبه‌ر ده‌ركردنی‌ به‌یاننامه‌ و سه‌ركۆنه‌كردنی‌ ڕووداوه‌كانی‌ به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ و دۆخی‌ ئێسته‌ی‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ له‌ تویته‌ره‌وه‌ هاوار بۆ خوا ده‌بات.

به‌م تویته‌ بووه‌ته‌ گاڵته‌جاڕی‌ به‌كارهێنه‌رانی‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
دوای ئەوەی بەربەیانی ئەمڕۆ چوارشەم ئێران 22 مووشكی گرتە دوو سەربازگە و ئامانجی ئەمەریكی لەسەر خاكی عێراق بێ رەچاوكردنی سەروەری ئەو وڵاتە كە پێشتر حكوومەت و پەرلەمانی عێراق كاردانەوەیەكی گەورەیان بەرانبەر مووشەكبارانكردنەكەی ئەمەریكا لەناو عێراق پێشان دا، حكوومەتی عێراق بەیاننامەیەكی لاوازی دەركرد، سه‌رۆك كۆماری‌ عێراقیش له‌ تویتێكدا نووسیویه‌تی‌، "خودایه‌ عێراق و هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان بپارێزه"، به‌م تویته‌ بووه‌ته‌ گاڵته‌جاڕی‌ به‌كارهێنه‌رانی‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.

تویته‌كه‌ی‌ به‌رهه‌م  ساڵح له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌و چه‌ندان ده‌سه‌ڵاتی‌ هه‌یه‌ و ده‌توانێ‌ داوای‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ به‌په‌له‌ بكات له‌ عێراق یان به‌پێی‌ ده‌ستوور مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پاراستنی‌ سه‌روه‌ری‌ عێراق بكات. 

ئه‌مه‌یش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئەمڕۆ شانەی راگەیاندنی تەناهی عێراق ڕای گەیاند، كە لە سەعاتی 1:45 تا سەعات 2:15ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەم، عێراق رووبەڕووی بۆردمانێكی ئێرانی بە 22 مووشەك هاتەوە، كە 17 مووشەك لە بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار كەوتەوە و چه‌ند موشه‌كێكیش لە سنووری پارێزگای هەولێر كه‌وت كه‌ هێزەكانی ئەمەریكایان كردە ئامانج.




وشە - محەمەد میران