توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ته‌ندروستی ئاشكرای كرد، كه سه‌یركردنی فیلمی سینه‌مایی سوود به ته‌ندروستی مرۆڤ به گشتی و مێشك به تایبه‌تی ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه هاوشێوه‌ی وه‌رزشێكی مێشكه و به ته‌واوی هزر و هۆش چالاك ده‌كات.
توێژه‌ران پێوانه‌ی لێدانی دڵ و هۆشیاری كۆئه‌ندامی ده‌ماری مرۆڤیان كرد، له‌وكاته‌ی كه سه‌یری فیلمی سینه‌مایی ده‌كات و به‌راوردیان كرد به كاتی ئاسایی و بۆیان ده‌ركه‌وت، كه 45 خوله‌ك سه‌یركردنی فیلمی سینه‌مایی هاوشێوه‌ی ئه‌نجامدانی وه‌رزشه‌كانی كاردیۆیه كه تایبه‌ته به هۆشیاركردنه‌وه‌ی هزر و عه‌قڵی مرۆڤ.
له
توێژینه‌كه هاتووه، كه له كاتی سه‌یركردنی فیلمی سینه‌مایی نه‌ك ته‌نیا مێشك، بگره جه‌سته‌یش به ته‌واوی كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر دروست ده‌بێ و چالاك ده‌بێت، مێشكیش به قووڵی ده‌چێته ناو فیلمه‌كه و وا ده‌كات جه‌سته به ته‌واوی چالاك و پڕ له كاردانه‌وه بێت، ئه‌مه‌یش به واتای ئه‌پده‌یتكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری عه‌قل له‌سه‌ر كۆی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته داده‌نرێت، بۆیه به وه‌رزشێكی زۆر گرنگ و پێویستی ناوی ده‌به‌ن.
یه‌كێكه له ڕاهێنانه گرنگه‌كانی چاككردنی مێشك و جه‌سته و له‌ناوبردنی فشاری ده‌روونی
بۆ گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه 51 كه‌س لێكۆڵینه‌وه‌ی وردیان له‌سه‌ر كرا و توانای عه‌قڵ و جه‌سته‌یان له كاتی سه‌یركردنی فیلمی عه‌لائه‌دین و به‌ر له سه‌یركردنی فیلمه‌كه پێوانه‌كرا و بۆیان ڕوون بووه‌وه كه له كاتی سه‌یركردنی فیلمی سینه‌مایی كاردانه‌وه‌ی لێدانی دڵ و پله‌ی گه‌رمی جه‌سته و جووڵه‌ی ده‌ماره‌خانه‌كان به ته‌واوی جیاوازن و فیلم زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر عه‌قل و جه‌سته دروست ده‌كات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و سوودانه به بڕوای توێژه‌رانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه سه‌یركردنی فیلم وا ده‌كات كه مرۆڤ له فشار و كێشه‌ی ده‌روونی و جه‌نجاڵییه‌كانی ژیان دوور بكه‌وێته‌وه، كه ئه‌مه‌یش ئارامی و ئاسایش به مرۆڤ ده‌به‌خشێ و سوودی زۆری بۆ ته‌ندروستی ده‌روونی مرۆڤ ده‌بێت.