دیما حایك ئه‌كتره‌ى به‌ناوبانگى سوورى بۆ یه‌كه‌مجار له كارێكى كۆمیدى له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى سوورى باسم یاخوور ده‌رده‌كه‌وێت و خۆى بۆ چه‌ند كارێكى تر‌ى هونه‌رى ئاماده ده‌كات.
ماڵپه‌ڕى
"ئیلاف" بڵاوى كردووه‌ته‌وه، دیما حایك ته‌واوى كارى وێنه‌گرتنى درامایه‌كى كۆمیدى ته‌واو كردووه، كه به‌ناوى "به ساده‌یى" به‌م نزیكانه په‌خش ده‌كرێت، ئه‌و كاره له ده‌رهێنانى تامر ئیسحاقه و پاڵه‌وانى سه‌ره‌كیش باسم یاخۆره كه به ئه‌كته‌رێكى به‌ناوبانگى سوورى داناسرێت له بوارى كۆمیدیادا.
دیما یه‌كه‌م جاره له كۆمیدیا ده‌رده‌كه‌وێت
ئه‌وه‌ى سه‌یر بێت ئه‌وه‌یه دیما له‌م جۆره كارانه ده‌رنه‌كه‌وتووه، به تایبه‌تى له‌گه‌ڵ یاخوور، بۆیه خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕیوه له‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌كته‌ره كارى كردووه.
دیما دووپاتی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه به‌و نزیكانه‌یش كار له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندى عه‌ره‌ب ده‌كات كه كارێكى ته‌واو جیاواز ده‌بێت.
پێشتر دیما حایك له دراماى "حه‌ریملك" به‌شدارى كردووه، كه له سه‌ر كه‌نیزه‌كانى سوڵتانى عوسمانى بووه، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ به‌م زووانه كار له‌سه‌ر به‌شى دووه‌مى ئه‌م درامایه ده‌كرێت.