به‌هۆى دروستكردنى جاده بۆ ناو گه‌ڕه‌كى خه‌لیفاواى شارى سلێمانى، زه‌وى ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیى به‌رده‌كه‌وێت و ناڕه‌زایه‌تى خۆیان ده‌گه‌یه‌نه ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى و سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت، به‌دواداچوون ده‌كه‌ین و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى ده‌ده‌ین.
گه‌ڕه‌كه‌كه تا ئێسته هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كى سه‌ره‌تایی نییه
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17ى كانوونى دووه‌م، ڕه‌مه‌زان نامیق، سه‌رۆكى لیژنه‌ى پلان و پرۆژه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، به‌هۆى ڕاكێشانى جاده بۆ ناو گه‌ڕه‌كى خه‌لیفاواى شارى سلێمانى، گرفت بۆ خانووى چه‌ند هاووڵاتىیهك دروستبووه له گه‌ڕه‌كه، چونكه له‌كاتى كێشانى جاده‌كه زه‌وییه‌كانیان به‌ر جاده‌كه ده‌كه‌وێت.
زیاتر گوتى، لیژنه‌یه‌كى كاتى له ئه‌نجوومه‌ن دروستبووه و به‌دواداچوونى بۆ ئه‌و بابه‌ته كردووه و له نزیكه‌وه سه‌ردانى گه‌ڕه‌كه‌كه‌ى كردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌و هاووڵاتییانه قسه‌ى كردووه كه تووشى كێشه بوون و زه‌وییه‌كانیان به‌رده‌كه‌وێت.
ڕوونى كرده‌وه، هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه ده‌ده‌ین و له‌گه‌ڵ لایه‌نى پێوه‌ندیدار له سلێمانى كه شاره‌وانییه قسه ده‌كه‌ین، چونكه مه‌ترسى هه‌یه جاده‌كه بكه‌وێته به‌ر زه‌وییه‌كانیان و زیانمهندبن.
گه‌ڕه‌كى خه‌لیفاوا یه‌كێكه له گه‌ڕه‌كه نوێیه‌كانى شارى سلێمانى و ده‌كه‌وێته به‌شى ڕۆژئاواى شاره‌كه و تا ئێسته هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كى سه‌ره‌تاییان وه‌ك قیر و قوتابخانه و بنكه‌ى ته‌ندروستى نییه، ئه‌گه‌ر چى زیاتر له 750 ماڵى تێدایه.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى