زۆرجار به شكستى كه‌سانى تر خۆشحاڵ ده‌بین، ئایا ئه‌مه جۆرێك نیییه له نه‌خۆشیى"سادییزم"؟ چونكه هه‌ردووكیان ئازاردانى ئه‌وانى تر ده‌كه‌ن به ئامانج ، وێڕاى ئه‌و لێكچوونه سه‌ره‌كییه‌ش زانایان دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كۆمه‌ڵێك جیاوازى له نێوان هه‌ستى خۆشحاڵى به شكستى كه‌سانى تر و سادییزم هه‌یه.
ماڵپه‌ڕى
"ساسه پۆست"، راپۆرتێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه، به ناونیشانى "هه‌ستێكى ئاڵۆزى فره‌شێوه، هه‌ستى خۆشحاڵبوون به شكستى كه‌سانى تر چییه و به چى له سادیزم جیا ده‌كرێته‌وه". وه‌ك له ناونیشانه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت باس له‌و هه‌سته ده‌كات له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه دروست ده‌بێت كاتێك ئه‌و مرۆڤه شكستى كه‌سانى تر ده‌بینێت، ئه‌م هه‌سته له عه‌ره‌بى به"شماته" و له زمانى ئینگلیزى به " gloating"یان " schadenfreude" ناوده‌برێت.
خۆشحاڵبوون به ئازارى كه‌سانى تر چێژێكى دزێوه
له راپۆرته‌كه به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى باس له وتارێك ده‌كرێت كه له‌لایه‌ن مایك كولاگروسى ده‌روونناس نووسراوه، ئه‌و ده‌رووناسه سه‌ره‌تا ده‌ڵێ هه‌سته‌كانى مرۆڤ هێنده جۆراوجۆر و تێكڵاون زۆرجار ئاسان نییه، له‌یه‌كتر جیا بكرێته‌وه، بۆیه ئه‌و هه‌سته‌ى كه باسیشى ده‌كات یه‌كێكه له‌و دیارده ده‌روونیانه كه تێكه‌ڵ به دیارده‌ى تر ده‌بێت، یه‌كێك له‌و دیاردانه‌یش دیارده‌ى "سادییزمه".
به‌ر له‌وه‌ى باس له جیاوازییه‌كانى نێوان ئه‌م دیارده‌یه بكرێت، له راپۆرته‌كه هه‌وڵ ده‌درێت پێناسه‌ى هه‌ر یه‌كه‌یان بكرێت. خۆشحاڵبوون به ئازار و شكستى كه‌سێكى تر ئه‌وه‌یه له دووره‌وه تۆ چێژ له ئازارى كه‌سێكى تر ببینى، به‌ڵام راسته‌وخۆ تۆ به‌رپرس نییت له مه‌ینه‌تى ئه‌و كه‌سانه، بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه تۆ ته‌نیا چێژ ده‌بینى، كه‌چى له سادییزم ئه‌وه‌یه تۆ راسته‌وخۆ كه‌سێكى تر ئازار ده‌ده‌یت جیا له‌وه‌یش زۆرجار پاڵنه‌رى سێكسى له سادییزم رۆڵى خۆى ده‌بینى.
مایك ده‌ڵێ هه‌ستى یه‌كه‌میان جۆرێكه له"سزادان" ئه‌و كه‌سه پێیوایه ئه‌وه‌ى زیانى به‌ركه‌وتووه و ئازارى بینیوه، شایه‌نى ئه‌و ئازار و زیانه‌یه، زۆرجاریش ئه‌زموونێكى رابردوو، رق و كینه‌یه‌ك وا ده‌كات، خۆشحاڵ بووه‌كه حه‌ز بكات ئازارى ئه‌ویتر ببینێ، كه‌چى سادییزم زۆرجار كوێرانه‌یه. مایك ده‌ڵێ زۆربه‌ى مرۆڤه‌كان هه‌ست و سۆزى یه‌كه‌میان هه‌یه و حه‌ز ده‌كه‌ن ئازارى نه‌یاره‌كانیان ببین.
ئه‌گه‌ر خۆشحاڵبوون به شكستى ئه‌وانیتر هه‌ست و سۆز بێت، وه‌ك مایك دووپاتى له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، سادییزم جۆرێكه له خه‌سڵه‌تى كه‌سێتى هه‌روه‌ها جۆرێكه له ره‌فتار چونكه كه‌سى سادى هه‌وڵ ده‌دات خۆى ئازار كه‌سێكى تر بدات و چێژ له‌و ئازاردانه ببینى، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات به هه‌ست و سۆز "عاتیفه" داده‌نرێت.
ئه‌گه‌ر هه‌میشه به ئازارى كه‌سانى تر خۆشحاڵ بیت ئه‌وا تووشى سادییزم ده‌بیت
جیاوازییه‌كى تر خۆشاڵحبوون به ئازارى كه‌سانى تر دووباره نابێته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستێكى نه‌رێنییه واته ئه‌و كه‌سه به هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌سى خۆشحاڵبوو به‌شدارى له ئازاردانى ئه‌وانى تر ناكات.
بۆچى به ئازارى كه‌سانى تر خۆشحاڵ ده‌بین؟
مایك باس له‌وه ده‌كات چه‌ندان توێژینه‌وه بۆ ئه‌م هه‌سته كراوه و له پوخته‌ى توێژینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌م هه‌سته پێوه‌ندى به چه‌ند هه‌ستێكى تره‌وه هه‌یه و هه‌ر ئه‌وانیش پاڵنه‌رن بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سه‌كه به شكست و ئازارى كه‌سانى ده‌وروبه‌رى خۆشحاڵ بێت، له‌وانه ئیره‌یى، هه‌ستى خۆ به‌كه‌مزانى، نیگه‌رانى، فه‌رامۆشكردن، هه‌ستى تۆڵه‌كردنه‌وه. هه‌موو ئه‌مانه هۆكارن. توێژینه‌وه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كه‌ن هه‌ر ئه‌وانه وا ده‌كه‌ن دواجار مرۆڤ به شكستى كه‌سانى تر خۆشحاڵ بێت، دووپاتیشى ده‌كه‌نه‌وه، مرۆڤ له ساڵانى زووى ته‌مه‌نى ئه‌و هه‌ستانه‌ى لا دروست ده‌بێت.
له كۆى راپۆرته‌كه‌دا دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێته‌وه هه‌ستى خۆشحاڵبوون به زیانى كه‌سانى تر، به هیچ شێوه‌یه‌ك سادییزم نییه، هه‌موومان ئه‌زموونى ئه‌وه‌مان كردووه به شكستى كه‌سانێك دڵخۆش ده‌بیت، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا دڵنییان كه كه‌سانى سادی نیین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زانایان ده‌ڵێن به‌رده‌وامبوون له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌سته وا ده‌كات، مرۆڤ به‌ره‌و سادییزم بچێت، چونكه گه‌وره‌بوونى ئه‌و هه‌سته، مرۆڤه‌كه به‌ره‌و خۆپه‌رستى ده‌بات، بۆیه باشتره خۆیان له‌م "چێژه چه‌په‌ڵه" به‌دوور بگرن.
"سادییزم" بۆ ماركیز دى ساد ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه نووسه‌رێكى فڕه‌نسییه. به‌گوێره‌ى پێناسه‌ى دروونناسى بۆ وشه‌ى "سادییزم" ئه‌وه‌یه كه‌سێك له رێى كردارى سێكسییه‌وه ئازارى ئه‌ویتر بدات و چێژى لێ وه‌ربگرێت، ده‌روونناسان ده‌ڵێن ئه‌مه زیاتر پێوه‌ندى به كه‌سایه‌تى مرۆڤه‌كه‌وه هه‌یه و هه‌ستێكى ئاسایى مرۆڤ نییه.