ئه‌مه‌ریكا پێدان و نوێكردنه‌وه‌ی ڤیزه به بازرگانانی ئێرانی راگرت و گوته‌بێژی كۆشكی سپی ده‌ڵێ، ئه‌و بڕیاره به پێشنیازی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌نجام دراوه.
بڕیارەکە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەرچووە و لەمڕۆوە کاری پێ دەکرێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ی كانوونی دووه‌م، ئاژانسی هه‌واڵی "
دویچه‌ڤێله" ئاشكرای كردووه، وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دا چیتر ڤیزه نه‌داته بازرگانانی ئێرانی و ئه‌وانه‌یش ڤیزه‌یان پێ دراوه، دوای به‌سه‌رچوونی كاته‌كه‌ی جارێكی تر ڤیزه‌یان بۆ نوێ ناكه‌نه‌وه.
ئه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكاوه ده‌رچووه كه هاووڵاتییانی ئێرانی و ماڵباته‌كانیان چیتر له‌لایه‌ن وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه ڤیزه‌كانی جۆری E-1 و E-2یان پێ نادرێت.
ئه‌و یاسایه به‌شێوه‌ی فه‌رمی له رۆژنامه‌ی "فیدڕاڵ ریجیسته‌ر" بڵاو كراوه‌ته‌وه و له به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌وه كاری پێ ده‌كرێت، ڤیزه‌كانی جۆری E-1 و E-2 به‌و بازرگان و سه‌رمایه‌داره گه‌ورانه ده‌درێت كه له‌ناو كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكادا سه‌رمایه‌گوزاری ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌سته‌به‌ری خزمه‌تگوزاریی هاووڵاتییان و كۆچبه‌رانی ئه‌مه‌ریكا كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌یه، رای گه‌یاندووه كه ئه‌و یاسا نوێیه له چوارچێوه‌ی ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكایه له رێككه‌وتنی دۆستایه‌تی و پێوه‌ندییه بازرگانی و یاساییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌و رێككه‌وتنه له ساڵی 1955 له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تیی ئایزن هاوه‌ر و سه‌رۆك وه‌زیرانی حوسێن عه‌لا له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران واژوو كراوه، به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه هه‌ردوولا په‌یمانی پابه‌ندبوون به دۆستایه‌تی له بواره‌كانی ئابووری و یاسایی و كونسوڵییان به یه‌كتر دا.