یەكەم دڵی رۆبۆت پەرەی پێ دەدرێت

:: PM:08:09:23/01/2020 ‌

ساڵانە هەزاران كەس بەهۆی كێشەكانی دڵیانەوە گیان لەدەست دەدەن، بەتایبەتی كاتێك دڵیان تووشی پەككەوتن دێتەوە و پێویست بە چاندن دەكات، زانایان كار لەسەر پەرەپێدانی یەكەم دڵی رۆبۆت لە دنیا دەكەن كە رەنگە ببێتە هۆی كۆتاهاتنی پێویستبوون بە نەشتەرگەری چاندنی دڵ لە ماوەی هەست ساڵی داهاتوودا.
گیانی هەزاران كەس كە چاوەڕوانی بەخشەران دەكەن رزگار دەكات
شارەزایان لە هۆڵەندا و كامبرێج و لەندەن سەرقاڵی پەرەپێدانی دڵێكی رۆبۆتی دووڕەگن كە توانای پاڵنانی خوێنی بۆ هەموو بەشەكانی لەش هەیە، ئەو دڵە لە ماسولكە و ئامێری هەستیاری نەرمی دەستكرد دروست كراوە كە بە شانەیەكی مرۆیی داپۆشراوە لە تاقیگە گەشە دەكات.

مەبەستی تیمی زانایان چاندنی یەكەم نموونەی ئەو دڵەیە لە ئاژەڵ لە ماوەی سێ ساڵی داهاتوو و دوای ئەوەیش لە 2028 لە مرۆڤدا، تیمەكە داوای كۆتاهاتنی پێویستبوون بە چاندنی بەشەكانی لەشی مردوو دەكەن و رزگاركردنی هەزاران كەس كە لەكاتی چاوەڕوانیكردنی بەخشەران گیانیان لەدەست دەدەن.

جولاندا كۆلین، پرۆفیسۆر لە زانكۆی ئەمستردام دەڵێت، تاكە چارەسەری پەككەوتنی دڵ لە دوا قۆناغەكانی بریتییە لە گۆڕینی، كە كەمییەكی زۆر لە بەخشەران هەیە، بۆیە دڵی رۆبۆتی دووڕەگ دەتوانێت ببێتە چارەسەرێكی باش بۆ ئەو حاڵەتە. ئەمە و بڕیارە ئەو دڵە بە شلەمەنی و هەوا بەكار بخرێت و كارەباكەشی لە سەرچاوەیەك دێت لەژێر كراسی ئەو كەسە دادەنرێت.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل