ڕۆژی یه‌كشه‌م وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11ی فه‌رمانبه‌ران ڕاده‌گه‌یه‌نێت و سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت، تا 24ی مانگی شوبات ته‌واوی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كرێ.
تا 25ی شوبات مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كرێ
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تی "وشه" له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، ڕۆژی یه‌كشه‌می داهاتوو واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه راده‌گه‌یه‌نرێ. سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، پێده‌چێ ڕۆژی نۆی شوبات ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه بكرێ دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیوا هاوبه‌شه‌كان یه‌كه‌م شوێن ده‌بن مووچه وه‌ربگرن.
سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه تا 25ی شوبات مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كرێ و ئه‌وه مووچه‌ی مانگی 11ی ساڵی 2019ی فه‌رمانبه‌رانه.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی مووچه پشت به دوو سه‌رچاوه‌ی دارایی ده‌به‌ستێت، یه‌كه‌میان، فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه و دووه‌میان ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستانه له به‌غداوه كه مانگانه 522 ملیار دیناره.