له ده‌ریاچه‌ی حه‌مرینی سنووری شاره‌دێی سه‌عدیه‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی خانه‌قین، فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان راوچییه‌كی ماسی كوشت و ئاسمانی ناوچه‌كه‌ی جێهێشتووه .
فڕۆكه‌كه به ئاستی نزم هاتووه و دواتر له‌كاتی جێهێشتنی ئاسمانی ناوچه‌كه به‌ربووه‌ته‌وه
ئه‌مڕۆ شه‌موو یه‌كی شوبات، عه‌لی محێدین له ئه‌نجوومه‌نی سنووری ئاواییه‌كانی حه‌مرین "وشه"ی ئاگادار كرده‌وه، فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان هاتووه‌ته ئاسمانی ناوچه‌كه و بۆردمانی ده‌ریاچه‌ی حه‌مرینی كردووه و دواتر دیار نه‌ماوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، فڕۆكه‌كه به ئاستی نزم هاتووه و دواتر له‌كاتی جێهێشتنی ئاسمانی ناوچه‌كه به‌ربووه‌ته‌وه و دیار نه‌ماوه.
لای خۆیه‌وه ئه‌حمه‌د زڕگووشی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سه‌عدیه بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، به‌هۆی بۆردمانی فڕۆكه‌وه، راوچییه‌كی ماسی له‌ناو به‌له‌م بووه له ده‌ریاچه‌كه و كوژراوه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی