كۆمپانیاى نه‌وتى به‌سره راى گه‌یاند، به‌هۆى پیسبوون و بڵاوبوونه‌وه‌ى گازى سروشتییه‌وه، به‌رهه‌مى بیره‌كانى كێڵگه‌ى نه‌هر بن عومه‌رى له به‌سره وه‌ستاندووه.
ئاژانسى
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م نۆى شوبات ئاماژه‌ى بۆ راگه‌یانراوێكى كۆمپانیاى نه‌وتى به‌سره كردووه، راى گه‌یاندووه به هۆى پیسبوونى نه‌وت و بڵاوبوونه‌وه‌ى گازه‌وه، به‌رهه‌مى بیره‌كانى كێڵگه نه‌وتى نه‌هر بن عومه‌رى وه‌ستاندووه.
ئه‌و كێڵگه‌یه رۆژانه‌ى 40 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێ
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كۆمپانیاى نه‌وتى به‌سره ده‌ڵێ، "كێڵگه‌ى نه‌هر بن عومه‌ر یه‌كێكه له‌و كێڵگانه‌ى به‌هۆى پیسبوونه‌وه زۆرترین مشتومڕى له‌سه‌ره، بۆیه بڕیار دراوه به‌رهه‌مى ئه‌و كێڵگه‌یه بۆ نزمترین ئاست كه‌م بكه‌ینه‌وه و كاركردن له ته‌واوى بیره‌كانى كێڵگه بوه‌ستێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت پارێزگارى له ژینگه بكرێت.
له ساڵى 2018 وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق هه‌وڵى دا رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان بكات بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ئه‌و گازه بكات كه له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت بڵاو ده‌بێته‌وه و به فێڕۆ ده‌چێت، به‌ڵام تا ئێسته نه‌یتوانیوه ئه‌م كاره بكات.
كێڵگه‌ى نه‌هر بن عومه‌ر ده‌كه‌وێته به‌سره‌ى باشوورى عێراق و رۆژانه 40 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێ.