وه‌زیری پێوه‌ندییه‌كانی ئێران ژماردنی پێچه‌وانه‌ی بۆ هه‌ڵدانی مانگی ده‌ستكردنی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند و ئه‌مه‌ریكایش ده‌ڵێ، ئه‌و مانگه ده‌ستكرده بۆ ئاراسته‌پێدانی مووشه‌كه‌كانی سوپای پاسداران ره‌وانه‌ی ئاسمان ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م نۆی شوبات، ئاژانسی هه‌واڵی "
بی بی سی" ئاشكرای كردووه، سه‌رباری ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، وه‌زیری راگه‌یاندنی ئێران كاتی هه‌ڵدانی مانگی ده‌ستكرده‌كه‌ی بۆ ئاسمان ئاشكرا كرد.
محه‌مه‌د جه‌وا ئازه‌ری جه‌هرومی وه‌زیری پێوه‌ندییه‌كانی ئێران له رێی تویته‌ره‌وه رای گه‌یاند، ژماردنی پێچه‌وانه بۆ هه‌ڵدانی مانگی ده‌ستكردنی "زه‌فه‌ر" ده‌ستی پێ كردووه و تا چه‌ند سه‌عاتێكی تر به‌ره‌و بۆشایی ئاسمان به‌ڕێ ده‌كه‌وێت.
ماوه‌ی زیاد له دوو هه‌فته‌یه ئێران به نیازه ئه‌و مانگه ده‌ستكرده ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان بكات و تا ئیسته سێ جار به بیانووی گرفتی ته‌كنیكییه‌وه دوای خستووه.
هه‌ڵدانی مانگی ده‌ستكردی زه‌فه‌ر له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه چواره‌م هه‌وڵێتی و له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا سێ جاری تر هه‌وڵی هه‌ڵدانی مانگی ده‌ستكردی دا، به‌ڵام هه‌ر سێ جاره‌كه شكستی هێنا و ته‌نانه‌ت جاری سێیه‌م هه‌ر له شوێنی به‌رزبوونه‌وه‌كه‌ی كه‌وته خواره‌وه و سووتا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی ئێرانی بۆ هه‌ڵدانی ئه‌و مانگه ده‌ستكرده به هه‌وڵێكی تێكده‌رانه و به ئامانجی سه‌ربازی ناو بردووه و پێی وایه، ئێران بۆ توێژینه‌وه و كاری زانستی ده‌ستی نه‌داوه‌ته دروستكردنی ئه‌و مانگه ده‌ستكرده.
مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێ، ئێران نیازی له هه‌ڵدانی ئه‌و مانگه ده‌ستكرده، ئاراسته‌كردن و كۆنتڕۆڵی مووشه‌كه دوورهاوێژه‌كانیه‌تی، ئێمه له دژی ئه‌و هه‌وڵه تێكده‌رانه‌ین كه مه‌ترسی بۆ هه‌موو دنیا دروست ده‌كات.