ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ بڕیاردان له‌باره‌ی ئاگربه‌ستی خێرا له لیبیا، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له ئه‌نجام ده‌دات، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیارنامه‌یه‌ك ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه.
بڕیارەکە رێگری لە ناردنی چەک بۆ میلیشیا و گروپە توندڕەوەکان دەکات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ی شوبات، ئاژانسی هه‌واڵی "
دویچەڤێلە" ئاشكرای كردووه، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ده‌نگدان له‌باره‌ی پڕۆژه بڕیاری راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له لیبیا كۆ ده‌بێته‌وه.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، ئه‌و پڕۆژه بڕیاره لایه‌نه‌كان ناچار ده‌كات پابه‌ندی ئاگربه‌سته‌كه بن و ئه‌گه‌ر ده‌نگ بهێنێته‌وه، له سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی لیبیاوه ئه‌وه یه‌كه‌م جار ده‌بێت بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئارامی لیبیا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ده‌ربچێت.
چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئا‌نتۆنیۆ گۆترێش سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رای گه‌یاندبوو، توركیا به ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ میلیشیاكانی ویفاق، دۆخی لیبیای ئاڵۆزتر كردووه و سه‌رباری ئه‌مه‌یش چه‌ندان وڵاتی تر، له‌وانه ئێرانیش چه‌ك و لۆجه‌ستیكی شه‌ڕ بۆ گرووپه توندڕه‌وه‌كان ره‌وانه‌ی لیبیا ده‌كه‌ن.
پڕۆژه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه ئاماده كراوه، تا ئێسته دیار نییه هه‌ڵوێستی رووسیا له‌باره‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه چی ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر داوای دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كرد بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه بڕیاره‌كه نه‌خرێته ده‌نگدانه‌وه.
له پڕۆژه‌كه‌ی به‌ریتانیادا میلیشیاكانی لیبیا به "به‌كرێگیراو" ناویان هاتبوو، به‌ڵام رووسیا ناڕازی بوو له به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه داوای راگرتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد.