دوو هه‌فته به‌سه‌ر ڕاسپاردنی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق تێپه‌ڕ ده‌بێت، ململانێ و كێشمه‌كێشمه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌یه و له هه‌موو لایه‌كه‌وه فشار له‌سه‌ر عه‌لاوی دروست ده‌كرێ و تا ئێسته‌یش چاره‌نووسی حكوومه‌ته‌كه ڕوون نییه، كه به دڵی كام لایه‌ن ده‌بێ، له نێوان شه‌قام و حزبه‌كان و لایه‌نه ده‌ره‌كییه ڕكابه‌ره‌كانی یه‌كتر له‌سه‌ر عێراق.
به گوێره‌ی ده‌ستوور دوای ڕاسپاردنی كه‌سێك بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت پێویسته له ماوه‌ی 30 ڕۆژ كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی ئاماده بكات و پێشكه‌شی په‌رله‌مانی عێراق بكات و دواجاریش له په‌رله‌مان له دانیشتنێكی تایبه‌ت، كابینه‌كه ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه تا متمانه‌ی له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی گه‌له‌وه پێ بدرێت، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی دوو هه‌فته به‌سه‌ر ڕاسپاردنی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، سه‌رجه‌م زانیاری و سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه دۆخه‌كه ئاسان نییه و عه‌لاوی كه‌وتووه‌ته نێو تۆڕێكی گه‌وره‌ی ناكۆكی و ئاڵۆزی و فشاری ناوخۆیی و دهرهكیییهوه.
زۆرێك له سه‌رچاوه سیاسییه‌كان و به‌رپرسانی به‌غدا دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه حكوومه‌تی نوێی بنكه فره‌وان و گه‌وره ده‌بێ، دوای ئه‌وه‌ی كورد و سوننه‌یش سوورن له‌سه‌ر به‌شداریكردن و داوای پشكه‌كانی خۆیشیان ده‌كه‌نه‌وه، شیعه‌كانیش له‌و هه‌نگاوه دوودڵن و ده‌ترسن كورد و سوننه سه‌رجه‌م پۆسته‌كانی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه و ئه‌وان گه‌وره‌ترین زیان بكه‌ن و پرسی كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ و شیاو بۆ پۆسته باڵاكانی حكوومه‌ت، ته‌نیا له هه‌ژموون و پێگه‌ی ئه‌وان بدات.
له نێوان فشاری حزبه‌كان و خۆپێشانده‌ران ماوه‌ته‌وه و بۆ هه‌ر كام لا هه‌نگاو بنێ تووشی ڕه‌تكردنه‌وه له لایه‌نی دووه‌م ده‌بێته‌وه
زانیارییه‌كان پشتڕاستی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه محه‌مه‌د عه‌لاوی به پشتیوانی فراكسیۆنی سائیروون و فه‌تح بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت ڕا‌سپێردرا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌در ڕه‌تی كرده‌وه هیچ پۆستێك له‌لایه‌ن ڕه‌وته‌كه‌ی له حكوومه‌تی نوێ وه‌ربگیرێن و محه‌مه‌د عه‌لاوی سه‌رپشك كرد، له دیارییكردنی وه‌زیره‌كان به پشبه‌ستن له خواستی خۆپێشانده‌ران، بۆ دانانی كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ و كه‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌یش دا، هاوپه‌یمانی فه‌تح و لایه‌نه سیاسییه‌كانی تری عێراق و فراكسیۆنه‌كانیان له‌ناو په‌رله‌مان به‌و دۆخه رازی نین و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامن له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی حاڵه‌تی تایبه‌ت به‌وان بدرێت و نوێنه‌ر و كادرانیان ببرێنه ناو حكوومه‌ت و به‌ش و پشكی خۆیان له حكوومه‌ت هه‌بێت.
هه‌رچه‌نده
عه‌لاوی له ڕووكه‌ش به ته‌واوی ئه‌وه ده‌رده‌خات، كه ده‌یه‌وێ حكوومه‌ت له كه‌سانی بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ پێكبهێنێت، به‌ڵام له واقیع دا له ژێر فشار و په‌ستانێكی یه‌كجار زۆره، به گشتی دۆخێك بووه كه به هه‌ر لایه‌كدا بڕوات، هه‌مان ئه‌نجامی تووش ده‌بێت، ئه‌گه‌ر خواستی خۆپێشانده‌ران په‌راوێز بخات، خۆپێشاندانه‌كان به‌رده‌وامیان ده‌بێت و بگره پێشبینی ده‌كرێ توندوتیژییهكانیشیان زیاتر بێت، به‌وهۆیه‌وه نایه‌وێ داواكانی خۆپێشانده‌ران بشكێنێت.
ئه‌گه‌ریش پشت له ده‌نگی شهپام و خۆپێشاندانه‌كان بكات و گوێ به حزبه‌كان بدات، ئه‌وا خه‌ڵكی ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش پێویستی به حزبه‌كان و فراكسیۆنهكانیانه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی پێویست بۆ خۆیی و ئه‌ندامه‌كانی ده‌سته‌به‌ر بكات، له دانیشتنی متمانه‌دان به حكوومه‌تی نوێی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه.
محه‌مه‌د خالدی ئه‌ندامی فراكسیۆنی "به‌یارق ئه‌لخه‌یر" گوتی، دۆسیه‌ی حكوومه‌تی نوێ یهكلاكهرهوهتهوه و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه، بریتییه له گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی له‌سه‌ر بكرێت و واده‌ی دانیشتنه‌كه ڕابگه‌یه‌نرێت.
جیا له‌و ململانێیه ناوخۆییه، ده‌ستی ده‌ره‌كیش فشاره‌كانی چڕ كردووه‌ته‌وه
ئه‌مانه ته‌نیا گرفته‌كانی به‌رده‌م عه‌لاوی نین، به‌ڵكوو گرفتی ساده و لۆكالین و ته‌نیا له ڕیزه‌كانی شیعه‌ن، به‌ڵام كێشه‌ی گه‌وره له‌لایه‌كه‌وه له‌سه‌ر به‌شداری كورد و سوننه‌یه له حكوومه‌ت له‌لایه‌كی تره‌وه‌یش ده‌ستوه‌ردان و هه‌ژموونی ئێرانه له‌سه‌ر ناوچه‌كه و به ته‌ریبی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
عه‌لی غانمی ئه‌ندامی فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌وباره‌وه گوتی، دۆخێكه زۆر هه‌ستیار و پێوه‌سته به داهاتووی وڵاته‌كه‌وه، ئێسته گرنگترین ساتی بڕیاردانه له پێناوی عێراق و ڕێگری له دابه‌شبوون و به‌رده‌وامبوونی زیاتری گرفت له نێو شاره‌كان. له‌به‌ر ئه‌وه سیاسییه‌كانی عێراق له دوا تاقیكردنه‌وه و گه‌وره‌ترین تاقیكردنه‌وه‌ن.
چاودێران و شاره‌زایان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه پێهێنانی حكوومه‌تێكی له‌مجۆره به‌هێز و یه‌كلاكه‌ره‌وه، كارێكی قورس و ئه‌سته‌م ده‌بێت، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كورد و سوننه تێیدا به‌شدار نه‌بن، ئه‌مه‌یش دۆخی عێراق ئاڵۆزتر ده‌كات، به به‌راورد به‌و ڕه‌وشه‌ی ئێسته هه‌یه.
فازڵ ئه‌لبه‌درانی شاره‌زای سیاسی له‌وباره‌وه گوتی، پرسی كورد و سوننه له هه‌موو كێشه‌یه‌ك به گه‌وره‌تر هه‌ژمار ده‌كرێ، له دۆسیه‌ی شكستهێنانی علاوی له پێكهێنانی حكوومه‌ته‌كه‌ی دا. چونكه به پله‌ی ئه‌مه‌ریكاش هاوڕایه و هه‌رگیز نایه‌وێ حكوومه‌تی بێ سوننه و كورد له عێراق ببینێته‌وه.