ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى بڕیارى دا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رپرسانه بكات كه باس له كڕین و فرۆشتنى پۆسته‌كانى حكوومه‌تى نوێى عێراق ده‌كه‌ن كه بڕیاره محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى كار بۆ پێكهێنانى بكات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 15ى شوبات، ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له عێراق له راگه‌یاندراوێكدا ئاشكراى كرد، داواى له دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى كه‌رخ كردووه له به‌غدا تا به په‌له لێكۆڵینه‌وه له بابه‌تى كڕین و فرۆشتنى حكوومه‌تى نوێى عێراق بكات.
ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى: هه‌ر كه‌سێك به درۆ باس له فرۆشتنى پۆسته‌كان بكات سزا ده‌درێت
له
راگه‌یانراوه‌كه هاتووه، "سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى داواى دادوه‌رى داواى كردووه به په‌له بانگهێشتى ئه‌و كه‌سانه بكرێت كه له میدیاكان باس له كڕین و فرۆشتنى پۆسته‌كانى حكوومه‌تى نوێ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته درۆ بوو، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ى لێدوانه‌كه‌ى داوه سزا ده‌درێت".
چه‌ند رۆژێكه باس له‌وه ده‌كرێت كڕین و فرۆشتن له ناو حكوومه‌تى عێراق ده‌كرێت، دواجار ئیبراهیم سومه‌یدعى كه یه‌كێكه له سیاسه‌تمه‌داره‌كانى عێراق، باس له كڕین و فرۆشتنى پۆسته‌كان كرد و راى گه‌یاند، هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌م بابه‌ته تۆمه‌تبار ده‌كرێت، به‌ڵام فه‌تح بازاڕه‌كه به‌ڕێوه نابات.
له یه‌كى ئه‌م مانگه محه‌مه‌د توفیق عه‌لاوى له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه هاته راسپاردن تا حكوومه‌تى نوێى عێراق پێكبهێنێ.