هه‌رچه‌نده پێشتر تره‌مپ راى گه‌یاندبوو ئه‌مه‌ریكا ناچار نییه به خۆڕایى پاسه‌وانى هورمز بێت، ئه‌مڕۆ مایك پۆمپیۆ دووپاتى كرده‌وه كه پاراستنى گه‌رووى هورمز له ئه‌ستۆى ئه‌مه‌ریكادایه.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
ئه‌لعه‌ره‌بییه بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌موو 15 ى شوبات مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌میانه‌ى وتارێكدا له كۆنگره‌ى میوشن باسى له پاراستنى گه‌رووى هورمز كردووه.
پۆمپیۆ: له گۆڕه‌پانى نێوده‌وڵه‌تى ناكشێینه‌وه
مایك پۆمپیۆ گوتوویه‌تى، "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا پارێزگارى له گه‌رووى هورمز ده‌كات و ته‌ناهیى كه‌نداو ده‌سته‌به‌ر ده‌كات".
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى مایك پۆمپیۆ ره‌تى كردووه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌ى له گۆڕه‌پانى نێوده‌وڵه‌تى بكشێته‌وه، به تایبه‌تى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا.
به‌ڵكو ده‌ڵێ "ئێمه بووین داعشمان له‌ناو برد و ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى تیرۆریستمان كوشت".
هاوینى رابردوو كاتێك چه‌ندان رووداوى هێرشكردنه له‌سه‌ر رێڕه‌وى كه‌شتیوانى له كه‌نداوى عه‌ره‌بى و گه‌رووى هورمز رووى دا. دۆناڵد تره‌مپ راى گه‌یاند ده‌بێ وڵاتانى تریش له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا پارێزگارى له گه‌رووى هورمز بكه‌ن، چونكه چه‌ندان ساڵه ئه‌مه‌ریكا به خۆڕایى پاسه‌وانى گه‌رووه‌كه‌یه.
گه‌رووى هورمز به گرنگترین رێڕه‌وى كه‌شتیوانى دنیا داده‌نرێت و ئاوى كه‌نداوى عه‌ره‌بى له كه‌نداوى و عومان و زه‌ریاى هیندى جیا ده‌كاته‌وه.