ئه‌مه‌ریكا ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی بۆ كۆریای باشوور به‌رز كرده‌وه و به‌رپرسانی كه‌رتی وزه‌ی ئه‌و وڵاته‌یش رایان گه‌یاند، له‌مه‌ودوا هیچ پێویستییه‌كیان به نه‌وتی ئێران نه‌ماوه.
چیتر پێویستمان بە نەوتی ئێران نەماوە
ئه‌مڕۆ شه‌موو 15ی شوبات، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگی كۆریای باشوور كه به پێنجه‌م وڵاتی كڕیاری نه‌وت له دنیا ناسراوه،
رای گه‌یاند كه له سه‌ره‌تای مانگی شوباته‌وه هاورده‌ی نه‌وتی ئه‌مه‌ریكا 53.3٪ زیادی كردووه و ئه‌وه‌یش وای كردووه چیتر پێویستیمان به نه‌وتی ئێران نه‌بێت.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، كۆریای باشوور بۆ له‌مه‌ودوا چیتر پێویستی به هاورده‌ی نه‌وت له ئێرانه‌وه نابێت و به ته‌واوه‌تی پابه‌ندی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر تاران ده‌بێت.
كۆریای باشوور به گه‌وره‌ترین كڕیاری نه‌وتی ئێران هه‌ژمار ده‌كرا و له‌دوای سه‌پاندنی سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران كه پێوه‌ست به دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته بوو، كۆریا كڕینی نه‌وتی ئێرانی به چه‌ند قۆناغێك كه‌م كرده‌وه و سعوودیه و ئه‌مه‌ریكا بوون به جێگره‌وه‌ی تاران بۆ دابینكردنی نه‌وتی ئه‌و وڵاته.
مانگی رابردوو وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا لێخۆشبوونی مامه‌ڵه‌ی نه‌وتی كۆریای باشوری له‌گه‌ڵ ئێران بۆ سێ مانگی تر درێژ كرده‌وه، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕینی كه‌متر له چوار هه‌فته، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م كۆریای باشوور راگرتنی نه‌وتی ئێرانی به یه‌كجاری راگه‌یاند و وه‌ك له روونكردنه‌وه‌كه‌شدا هاتووه، ئه‌مه‌ریكا توانیویه‌تی به هاوكاری سعوودیه پێداویستییه‌كانی كۆریا پڕ بكاته‌وه.