مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له شاری میونشن پێشوازی له ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی كرد.
كۆمكاری عه‌ره‌بی پشتیوانیی له مافه‌كانی گه‌لی كورد ده‌كات
ئه‌مڕۆ شه‌موو 15ی شوبات، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی ستایشی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانی كرد و گوتی، هه‌رێمی كوردستان نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی ده‌سه‌ڵاتدارییه له عێراق ئه‌مه‌ش بۆ لێهاتوویی و دانایی سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆك بارزانی و ئێوه ده‌گه‌ڕێته‌وه. ڕوونیشی كرده‌وه "كۆمكاری عه‌ره‌بی پشتیوانیی له مافه‌كانی گه‌لی كورد ده‌كات له چوارچێوه‌ی عێراق دا".
له‌به‌رانبه‌ردا وه‌ك له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هه‌ڵویستی كۆمكاری عه‌ره‌بی كرد و هیوای خواست رۆڵێكی ئه‌رێنی له سه‌قامگیربوونی دۆخی عێراق و ناوچه‌كه‌دا بگێڕێت.