كۆمپانیای بی ئێم ده‌بڵیوو به هاوكاری یه‌كێك له شێوه‌كاره ناوداره‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ناوی "فیوچه‌ر 2000" تازه‌ترین ئۆتۆمبێل له جۆری ئێم دوو دیزاینی ره‌نگی بۆ ده‌كات كه شێوه‌یه‌كی جیاوازی پێ به‌خشیووه و ناونراوه "ئێم دووی هه‌وره برووسه‌كه".
ماڵپه‌ڕی "
caricos"ی تایبه‌تی ئۆتۆمبێل زانیاریی له‌باره‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌مرۆ كۆمپانیای بی ئێم ده‌بڵوو نوێترین جۆری ئێم دووی مۆدێل 2020ی نمایش كرد، به‌ڵام جیاواز له هه‌ر به‌رهه‌مێكی پێشووی كاری له‌گه‌ڵ شێوه‌كارێكی ئه‌مه‌ریكیدا كردووه بۆ دانانی دیزاینی ڕه‌نگ بۆ ئۆتۆمبێله‌كه و ناونانی به ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت.
شێوەکارەکە دیزاینێکی تایبەتی بۆ ئۆتۆمبێلەکە ئەنجام داوە کە لە شێوەی هەورە برووسکەیە
هه‌ر بۆیه شێوه‌كاری گه‌نج "لیۆنارد هیلتۆن ماكگور" ناسراو به "فیوچه‌ر 2000" به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ڕه‌نگی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌كات، كه له وێنه‌كاندا ده‌بینرێت ئه‌و شێوه‌كاره ڕه‌نگی ئۆتۆمبێله‌كه وه‌ك پارچه‌یه‌ك له هه‌وره برووسكه لێ كردووه و شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه‌ی پێ داوه و ناونراوه "بی ئێم ده‌بڵیوو ئێم دوو به دیزاینی فیوچه‌ر 2000".
بی ئێم ده‌بلیو یان BMW كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانییه بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل كه له ساڵی 1916 له‌لایه‌ن "كارۆڵ فرێدریچ ڕاپ"ه‌وه له شاری "مونشن" دامه‌زراوه، BMW له "ئه‌ڵمانیا، به‌ڕازیل، چین، هیندستان، ئه‌فریقای باشوور و ئه‌مه‌ریكا" بریكاری هه‌یه و ئۆتۆمبێل دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها له ساڵی 2015 یه‌كێك بوو له پێنج باشترین كۆمپانیاكان بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل.