په‌رله‌مانتارێكى عێراق راى گه‌یاند، پێشبینى ده‌كرێت عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق دواى ته‌واوبوونى ئه‌ركه‌كه‌ى له كوردستان بژیت و نه‌چێته‌وه فڕه‌نسا.
باسم خه‌شان په‌رله‌مانتارى عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌م 18ى شوبات له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى شوێنى نیشته‌جێبوونى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق له دواى ته‌واوبوونى ئه‌ركه‌كه‌ى دیار ده‌كات.
عه‌بدولمه‌هدى نایه‌وێ بچێته‌وه فڕه‌نسا
خه‌شان كه په‌رله‌مانتارێكى سه‌ربه‌خۆیه و له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى
"به‌غداد توده‌ى" عێراقى باس له‌وه ده‌كات شوێنى داهاتووى عهبدولمهدى بۆ نیشته‌جێبوون فڕه‌نسا و عێراق نابێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێ "عه‌بدولمه‌هدى ره‌گه‌زنامه‌ى فڕه‌نسى هه‌یه، به‌ڵام ناچێته‌وه فڕه‌نسا نه‌وه‌ك له‌وێ دادگایى بكرێت به تۆمه‌تى به‌كارهێنانى توندوتیژى دژ به خۆپێشانده‌ران، هه‌روه‌ها له عێراقیش نیشته‌جێ نابێت".
دواتر ده‌ڵێ "ئارامترین شوێن بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدى هه‌رێمى كوردستانه، چونكه ئه‌و پێوه‌ندییه‌كى به‌هێز و تایبه‌تى له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تى كورد هه‌یه، كوردیش له چه‌ندان بۆنه ستایشى ئه‌و پێوه‌ندییه‌یان كردووه".
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، به‌رپرسانى كوردستان پێشتر دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى دواى ده‌ست لهكاركێشانهوهیشى به‌رده‌وام ده‌بێت.
عادل عه‌بدولمه‌هدى له 24ى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 2018 بوو به سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و له كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى 2019 له‌ژێر گوشارى خۆپێشاندانه‌كان ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه و ئێسته‌یش سه‌رۆكى حكوومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ره.