په‌رله‌مانتارانی كریستیان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینی بانگێشتی عه‌لاویییان بۆ كۆبوونه‌وه و پێشكه‌شكردنی سی ڤی وه‌زیره‌كانی حكوومه‌ته‌كه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیش بایكۆتی حكوومه‌ته‌كه‌یان كرد.
نوێنه‌رانی كریستیان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌یان داوه، نوێنه‌رانی كریستیان داوای سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراویان بۆ كۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی پێگه‌یشت، له به‌رانبه‌ردا ده‌ڵێ، داواكه ڕه‌ت كرایه‌وه و سوپاسیشی ده‌كه‌ین.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه نوێنه‌رانی
كریستیان ده‌پرسن، كێ ڕێی پێداوه كه نوێنه‌رانی پێكهاته‌ی كریستیان جیا بكاته‌وه له بڕیاری دیارییكردنی نوێنه‌ری خۆیان له كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی.
ئاماژه دراوه، ئێمه داوای دانانی كه‌سایه‌تی حزبی ناكه‌ین كه پشكی كریستیانه‌كان له حكوومه‌ت وه‌ربگرێ، به‌ڵكوو به‌لای كه‌مه‌وه ده‌مانه‌وێ كه‌سێك دیاریی بكرێ، كه كریستیانه‌كان بیناسن و داكۆكیكاری مافه‌كانیان بێ، ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دا زیاتر دوورخستنه‌وه‌مانه له یه‌كتر و نامۆبوونمانه له وڵاتی خۆمان.
ده‌مانه‌وێ كه‌سێك نوێنه‌ری كریستیانه‌كان بكات له حكوومه‌ت، به‌لای كه‌مه‌وه كریستیانه‌كان ناویان بیست بێ
ئه‌وه‌یش ڕوونكراوه‌ته‌وه، كه سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی كریستیان به‌شداری له دانیشتنه‌كه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و بایكۆتی ده‌كه‌ن و كاریش ده‌كه‌ین بۆ دانانی نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خۆمان له‌و پۆسته‌ی به‌ر كریستیانه‌كان ده‌كه‌وێ، چونكه ئێمه له وڵاتی خۆمانین و مافی خۆمانه بۆ مافه‌كانمان تێ بكۆشین.
سه‌عات شه‌شی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی عه‌لاوی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران له ماڵه‌كه‌ی خۆی كۆ ده‌بێته‌وه، بڕیاره سی ڤی وه‌زاره‌ته‌كان و ورده‌كاری حكوومه‌ته‌كه‌ی بخاته به‌رده‌میان، تا له كۆبوونه‌وه‌ی دووشه‌می په‌رله‌مان، متمانه‌ی نوێنه‌رانی گه‌ل به‌ده‌ست بێنن.