نرخی نەوت بۆ دووەم هەفتە لەمساڵدا هەڵكشا

:: AM:11:08:22/02/2020 ‌

سەرەڕای ئەوەی كە لە دوو رۆژی كۆتایی هەفتەبازاڕی بۆرسە نرخی نەوت كەمێك دابەزی، بەڵام لە گۆڕانكاریی هەفتانەی نرخی نەوت، بەرزبوونەوە تۆمار كرا و بەمەش نرخی نەوت بۆ دووەم هەفتە لەمساڵدا هەڵكشا.

شەوی رابردوو كۆتایی بە بازاڕی بۆرسە هات و بەهای نەوت بە 58 دۆلار و 43 سەنت داخرا. ئەمەش دەری دەخات بەراورد بە هەفتەیەك پێشتر نرخی نەوت دۆلارێك هەڵكشاوە.

بەگوێرەی livechart هەر بەرمیلێك لە نەوتی برێنت تا 60 دۆلار هەڵكشابوو، بەڵام دوو رۆژی كۆتایی هەفتەكە رێگر بوو لەوەی لە ئاستێكی بەرزتر جێگیر بكرێت.

نرخی نەوت لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە رووی لە دابەزین كردبوو و هەموو هەفتەیەك بڕێك لە نرخی نەوت دادەبەزی، بەڵام دوو هەفتەیە ئاراستەكەی پێچەوانە بووەتەوە.
لە دوو رۆژی رابردوودا هەواڵی تەشەنەسەندنی کۆرۆنا لە هەندێك وڵاتی دنیا دووبارە بازاڕی نەوتی خستە ژێر كاریگەریی

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە سێ رۆژی یەكەمی هەفتەكە لە لایەك پێوەندی بە زیاتركردنی سزاكانی ئەمەریكا بۆ سەر ڤەنزوێلا هەبوو و لەلایەكی تریش پێوەندی بە هەواڵی دڵخۆشكەر لەسەر رەوەتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەبوو.

لە دوو رۆژی رابردوودا هەواڵی تەشەنەسەندنی کۆرۆنا لە هەندێك وڵاتی دنیا و دووبارە بەرزبوونەوەی رێژەی مردن بەهۆی كۆرۆنا بازاڕەكەی خستە ژێر كاریگەریی و دۆلار و نیوێك لە نرخی نەوتی دابەزاند.
 


وشە - سلێمان تاشان