سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو نه‌رمی له‌سه‌ر داواكانی پێكهاته‌ی كوردی ده‌نوێنێت و سازش ده‌كات، به‌وهۆیه‌وه‌یش دانیشتنی متمانه‌دان به حكوومه‌ت له‌مڕۆ دووشه‌مه‌وه بۆ چوارشه‌م دواخرا.
ماڵپه‌ڕی "
ئیلاف" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بێ كورد و سوننه مه‌ترسی هه‌یه ڕێژه‌ی یاسایی دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌سته‌به‌ر نه‌بێ و گرفت له متمانه‌دان به حكوومه‌تی عه‌لاوی دروست ببێت، به‌وهۆیه‌وه، محه‌مه‌د عه‌لاوی سازشی بۆ كورد كردووه و له‌گه‌ڵیان له گفتوگۆیه و نزیكبوونه‌ته‌وه له گه‌یشتن به هاوڕایی له دانانی پشكی كورد له حكوومه‌تی نوێی عێراق.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه عێراقییه له دوا دانیشتنی عه‌لاوی و شاندی كوردی له به‌غدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو نه‌رمی نواندووه و سازشی بۆ كورد كردووه و بڕیاره گفتوگۆكانیش به‌رده‌وامیان هه‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی به زوویی بگه‌ن به ڕێككه‌وتن و چوارشه‌م دانیشتنی متمانه‌دان به حكوومه‌ت ساز بكرێت.
بێ كورد متمانه‌دان به حكوومه‌ت تووشی كێشه ده‌بێت و دانیشتنی په‌رله‌مان به‌وهۆیه‌وه بۆ چوارشه‌م دواخرا
جیاوازی كورد و عه‌لاوی له‌سه‌ر دیارییكردنی وه‌زیره‌كانی حكوومه‌ت بوو، عه‌لاوی سووربوو له‌سه‌ر دانانی كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ له سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حزبه‌كان و پێكهاته‌كان، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی ئه‌مه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و ڕای گه‌یاند، ئه‌وانه‌ی به ناوی كورد پۆستیان پێ ده‌درێ نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ن.
هه‌ر چه‌نده ناوی سێ كه‌س وه‌ك وه‌زیری كورد له حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌لاوی بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام به فه‌رمی هیچ شتێك ڕانه‌گه‌یه‌نراوه و پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه، بڕیاره كۆبوونه‌وه‌كانی عه‌لاوی و لایه‌نه ناڕه‌زاییه‌كان له كورد و سوننه به‌رده‌وامی هه‌بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش ئه‌مڕۆ دووشه‌م سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆ ده‌بنه‌وه، بۆ یه‌كهه‌ڵوێستی و یه‌كده‌نگی كورد به‌رانبه‌ر به پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق.