لەسەر داوای سەرۆکی حکوومەت سێ وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا دەکرێتەوە

:: AM:10:16:24/02/2020 ‌
وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، سەرۆكی حكوومەت ڕەزامەندیی بۆ دامەزراندنی سێ‌ وێستگەی ”بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لە تیشکی خۆر" دەربڕیوە.

ئەمڕۆ دووشەم 24ـی وشبات، لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی كارەبا ئاشكرا كراوە، بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی كارەبا و چارەسەركردنی كێشەی كارەبا، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی بە دامەزراندنی سێ‌ وێستگەی ”بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لە تیشکی خۆر" دەربڕیوە.

وێستگەكان لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك بە توانای 25 مێگاوات كارەبا بۆ هەر یەکێکیان دەبێت 
ڕوونكراوەتەوە، وێستگەكان لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك بە توانای 25 مێگاوات كارەبا بۆ هەر یەکێکیان دەبێت.

ئاشكرا كراوە، لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پاڵپشتی و هاوكارییەكان بۆ بونیاتنانی ژێرخانی كارەبا و بوژانەوەی سێكتەرە جۆراوجۆرەكانی وەزارەت بە ئامادەكردنی تەندەر و گرێبەستەكان بە مەبەستی ئەنجامگەیاندنی پرۆژەكان دەستی پێ کردووە، بڕیارە بە شێوەی وەبەرهێنان لەلایەن كەرتی تایبەتەوە ئەنجام بدرێت.

باس لەوەش كراوە، بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لە تیشکی خۆر یەكێكە لەو پرۆژە گرنگانەی كە دۆستی ژینگەیە و وەزارەتی كارەباش پاڵپشتی هەموو وەبەرهێنەرێك دەكات كە لەم بوارەدا كار بكات.



وشە - رامیار جەواد