ئیدلب.. بۆردمانی رووسیا و سووریا بۆ هێزەكانی توركیا بەردەوامە

:: PM:05:09:25/02/2020 ‌

رووبەڕووبوونەوە و ئالوگۆڕی بۆردمانەكانی سوپای سووریا و هێزەكانی توركیا لە دەوروبەری شاری ئیدلب بەردەوامە و سوپای سووریا زیاتر لە 50 گولەتۆپی گرتووەتە بنكەیەكی سوپای توركیا لە چیای زاوییە لە باشووری ئیدلب و زیانی پێ گەیاندووە.
رووسیا ئاگربەست لە ئیدلب رەت دەكاتەوە
سەرچاوەكان لە ناوچەكە دووپاتیان كردەوە كە سوپای سووریا زیاتر لە 50 گولە تۆپی گرتووەتە خاڵێكی هێزەكانی توركیا لە گوندی شنان لە ژیای زاوییە لە باشووری ئیدلب و بەوهۆیەشەوە ژمارەیەك ئۆتۆمبێل و زریپۆشەكانی سوپای توركیا تێكشكاون، جیا لە چەند هێرشێكی ئاسمانی بۆ سەر ئامانجێكی تری سوپای توركیا لە فڕۆكەخانەی تفتنازی سەربازی لە رۆژهەڵاتی ئیدلب.

بەپێی زانیارییەكان ئەو هێرشە ئاسمانییە فڕۆكە جەنگییەكانی رووسیا جێبەجێیان كردووە و ئەوان لە بنكەی سەربازی حمەیمیم فڕیون، وەك روانگەكانی چاودێریكار بۆ جموجۆڵی فڕۆكەوانی لە باكوری سووریا ئاماژەیان بۆ كرد، لەوكاتەی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا رای گەیاند كە ئاگربەست لە ئیدلب وەك خۆرادەستكردنە بۆ تیرۆریستان.

لەلایەكی تر ئەمڕۆ سێشەم رۆس هیزەرنگتن گوتەبێژ بەناوی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور لە جنێف داوای بواردانی بە هاووڵاتییان كرد بۆ دەربازبوون لە ناوچەكانی جەنگ لە ئیدلب. 




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل