وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا هۆشداری به خه‌ڵكى وڵاته‌كه‌ى ده‌دات، بۆ كارى پێویست نه‌بێت سه‌ردانى عێراق و ئیتالیا نه‌كه‌ن.
ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى ئه‌مڕۆ 26ى شوبات بڵاوى كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا په‌یامێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هۆشداری به خه‌ڵكى توركیا ده‌دات، سه‌ردانى ئه‌و ناوچانه‌ی عێراق و ئیتاڵیا نه‌كه‌ن كه ڤایرۆسى كۆرۆنا تێیاندا بڵاو بووه‌ته‌وه .
توركیا هۆشداریى له‌باره‌ى عێراق و ئیتاڵیا ده‌دات
له په‌یامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا هاتووه، "ئامۆژگارى هاووڵاتییانى تورك ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی له ئیتالیا و عێراق ده‌ژین، یان ئه‌وانه‌ى ناچارن گه‌شت بۆ ئه‌م دوو وڵاته بكه‌ن، ئه‌وا پابه‌ند بن به رێنوینییه‌كانى خۆپاراستن"
هاوكات
فاتیح یه‌لدز باڵوێزى توركیا له به‌غدا هه‌مان داوا دووپات ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، ده‌بێت هاووڵاتییانمان سه‌ردانى ئه‌و ناوچانه‌ى عێراق نه‌كه‌ن كه حاڵه‌تى تووشبووى كۆرۆنایان تێدا دۆزراوه‌ته‌وه، ته‌نیا بۆ كارى زۆر پێویست نه‌بێت.
هه‌روه‌ها یه‌لدز داوا له توركه‌كان ده‌كات پابه‌ند بن به‌و رێنوێنییانه‌ى له باڵوێزخانه‌ى توركیا و كونسوڵگه‌ى گشتى توركیا له هه‌ولێر بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
تا ئێسته پێنج حاڵه‌تى تووشبوون به كۆرۆنا له عێراق ئاشكرا بووه، یه‌كه‌میان له نه‌جه‌ف بوو كه قوتابییه‌كى ئێرانى بوو ره‌وانه‌ى ئێران كرایه‌وه و چوار حاڵه‌تى تریش له كه‌ركووك دۆزراونه‌ته‌وه.