زانكۆی زانسته پزشكییه‌كانی كوردستان له‌باره‌ی شه‌پۆلی سێیه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا، دۆخی پارێزگای سنه به مه‌ترسیدار ناو ده‌بات و رای ده‌گه‌یه‌نێت، له هه‌موو پارێزگاكه یه‌ك ناوه‌ندی پشكنینی كۆرۆنا هه‌یه.
چاوەڕوان دەکەین لە سێ رۆژی داهاتوو سەتان کەس بخرێنە کەرەنتینەوە
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م چواری ئادار، جێگری سه‌رۆكی زانكۆی زانسته
پزیشكییه‌كانی كوردستان رای گه‌یاند، شه‌پۆلی سێیه‌می كۆرۆنا له پارێزگای سنه به‌ڕێوه‌یه و له هه‌موو ئه‌و پارێزگایه یه‌ك ناوه‌ندی پشكنین هه‌یه كه ئه‌ویش ده‌بێ ئه‌نجامه‌كانی ره‌وانه‌ی تاران بكات بۆ ئه‌وه‌ی پشتڕاستی بكه‌نه‌وه.
ئیبڕاهیم قادری به ماڵپه‌ڕی رادیۆ زه‌مانه‌ی راگه‌یاندووه، دوێنێ 73 كه‌س له سنه خراونه‌ته كه‌ره‌نتینه‌وه، ئه‌وانه پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ سێ تووشبووی كۆرۆنا هه‌بووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوو زیاتر له 100 كه‌سی تر بخرێنه كه‌ره‌نتینه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی زانكۆی پزیشكی سنه هۆشداری ده‌دات، شه‌پۆلی سێیه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا رووبه‌ڕووی پزیشكان و په‌رستاران ده‌بێته‌وه.
له زۆربه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌رمان و كه‌لوپه‌لی پێویست نییه بۆ پزیشك و تووشبووانی كۆرۆنا و شه‌وی رابردوو به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی بۆكان له پارێزگای ورمێ رای گه‌یاند، پزیشك و په‌رستارانی زۆربه‌ی شاره‌كان جلوبه‌رگ و ماسكی تایبه‌ت به كۆرۆنایان نییه و هه‌ر به جلوبه‌رگی ئاسایی ناچارن چاره‌سه‌ری تووشبووان بكه‌ن، ئه‌وه‌یش وای كردووه ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی ته‌ندروستی تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بن.
ئیبڕاهی قادری ده‌ڵێ، پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ سه‌رجه‌م پارێزگای سنه ته‌نیا له یه‌ك بنكه ده‌كرێت، ته‌نیا پشكنین بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به كۆرۆنای سنه خه‌وێنراون و ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌یش ده‌بێ بچێته‌وه بۆ ئه‌نستیوتی پاستۆر له تاران بۆ ئه‌وه‌ی پشتڕاستی بكاته‌وه.
پارێزگای سنه له 39 شارۆكه و 31 شاره‌دێ و دوو هه‌زار و 503 گوند پێك هاتووه، به‌پێی سه‌رژمێرییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ساڵی 2011 ژماره‌ی دانیشتووانی یه‌ك ملیۆن و 603 هه‌زار و 11 كه‌سن.