له ئیتاڵیا سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن و دامه‌زراوه فێركارییه‌كان تا ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه به ته‌واوی زانكۆ و قوتابخانه‌كانه‌وه داخران، ئه‌وه‌یش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا.
به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی
ئیتاڵیا له ته‌واوی ئه‌و وڵاته ناوه‌نده‌كانی خوێندن داده‌خرێ و بڕیاره‌كه له سبه‌یه‌وه ده‌چێته واری جێبه‌جێ كردن و تا ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
تا ئێسته ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ئیتاڵیا گه‌یشتووه‌ته 2260 كه‌س
پێشتر حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له‌نێویاندا باكووری ئه‌و وڵاته ناوه‌نده‌كانی خوێندنیان داخستبوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرترین ڕێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنای لێ تۆمار كراوه.
تا ئێسته ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ئیتاڵیا گه‌یشتووه‌ته 2260 كه‌س، له‌و ژماره‌یه‌ك 79 حاڵه‌تی مردن تۆماركراوه و 160 حاڵه‌تیش له په‌تاكه چاك بوونه‌ته‌وه.