به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی شاره‌كه كه‌مته‌رخه‌میی زۆری به‌رانبه‌ر ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له بڵابوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا گرتووه‌ته به‌ر، له شاری كه‌ركووك به‌راورد به سه‌رجه‌م شاره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ڕێژه‌ی تووشبووان خێراتر له ئاستی خۆی بڵاو بووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م چوارى ئادار، نه‌قیب نه‌جات عه‌لی له پۆلیسی فیدڕاڵیی عێراقی له شاری كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ، گەنجێکی تەمەن 33 ساڵان بەناوی "هـ،ق،ن" خەڵکی پارێزگای سلێمانییه، ماوەیەکە لە بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی کەرکووک زیندانی کراوە، دوای تێکچوونی تەندروستی لە زیندانەوە گوسترایەوە نەخۆشخانەی ئازادیی کەرکووک.
له شاری كه‌ركووك به‌راورد به سه‌رجه‌م شاره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ڕێژه‌ی تووشبووان خێراتر له ئاستی خۆی بڵاو بووه‌ته‌وه
زیاتر گوتى، كارمه‌ندانى ته‌ندروستیى هه‌شت پشکنینی پزیشکی کە تایبەته بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گومان دەکرێت توشبووی ئەو ڤایرۆسە بێت، ئێسته لەبەشی دەروونیی نەخۆشخانەکە کراوەتە ژێر چاودێری و پشکنینەکانی ڕەوانەی بەغدا کراوە و چاوەڕوان دەکرێت سبەی پشکنینەکانی بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی دڵنیا بن کە ناوبراو هەڵگری ئەو ڤایرۆسەیە یان نا.
له به‌رابنه‌ردا پێشر وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاند، پێویسته هاووڵاتییان گه‌شته‌كانیان بۆ نه‌جه‌ف و كه‌ركووك ڕابگرن، ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدایه كه ئێسته كوردستان له چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی خۆپارێزی له به‌رانبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنایه و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن ئه‌و ڤایرۆسه نه‌گاته كوردستان.
ڤایرۆسی كۆرۆنا "Coronavirus" گرووپێك ڤایرۆسن كه تووشی مه‌مكداره‌كان ده‌بن، له‌وانه‌ش مرۆڤه‌كان و باڵنده‌كان. له مرۆڤه‌كاندا، ده‌بێته ھۆی ژه‌ھراویبوونی ھه‌ناسه‌دان به نه‌رمی، به‌ڵام له ھه‌ندێك باردا ده‌كرێ كوشنده بێت، له مانگا و به‌رازه‌كاندا ده‌كرێ ببنه ھۆی سكچوونیان له كاتێكدا له مریشكه‌كاندا ده‌بیته ھۆی ژه‌ھراویبوونی به‌شی ھه‌ناسه‌دانی سه‌ره‌وه.