محه‌مه‌د بن را‌شد ئال مه‌كتووم كه به گرنگترین پیاوى ئیمارات و به یه‌كێك له سه‌ركرده به‌ناوبانگه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ناسرێت، له به‌ریتانیا به تۆمه‌تى چه‌وساندنه‌وه و ئه‌شكه‌نجه‌دانى ژن و كچه‌كانى دادگایى ده‌كرێت.
چه‌ند رۆژێكه بابه‌تى دادگاییكردنى محه‌مه‌د بن را‌شد ئال مه‌كتووم بووه‌ته یه‌كێك له بابه‌ته سه‌رنجڕاكێشه‌كانى دنیا. ئه‌و پیاوه‌ى كه پێشتر به دادپه‌روه‌رى و گه‌شه‌پێدانى وڵاته‌كه‌ى ناسراوه، ئێسته به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت كچ و ژنه‌كانى ئه‌شكه‌نجه داوه، بۆیه له دادگاى به‌ریتانى سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمار كراوه.
حاكمى دوبه‌ى به ئه‌شكه‌نجه‌دانى كچه‌كانى تۆمه‌تبار ده‌كرێت
ئاژانسى
BBC ى به‌ریتانى له راپۆرتێكدا باس له گرنگترین وێستگه‌كانى ژیانى محه‌مه‌د بن را‌شد ده‌كات، دواتریش ئاماژه به‌و رووداوانه ده‌كات كه هۆكار بوون له‌وه‌ى بن را‌شد به توندوتیژى ده‌رهه‌ق به ژنان و خێزانه‌كه‌ى تۆمه‌تبار بكرێت
محه‌مه‌د بن را‌شد له ساڵى 1949 له شینداغا له نزیك دوبه‌ى له دایك بووه، ئه‌و له ناو چوار برا، كوڕى سێیه‌مى شێخ را‌شد ئال مه‌كتووم بووه. باوكى له ساڵى 1958 ده‌سه‌ڵاتى دوبه‌ى گرته ده‌ست و 32 له ده‌سه‌ڵات مایه‌وه.
محه‌مه‌د بن را‌شد له ساڵى 1965 خوێندنى ناوه‌ندى ته‌واو ده‌كات و ره‌وانه‌ى به‌ریتانیا ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئینگلیزى له زانكۆى كامبریدج بخوێنى، دواتریش بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ له قوتابخانه‌یه‌كى سه‌ربازى مه‌شق ده‌كات.
له ساڵى 1968 له سه‌روبه‌ندى یه‌كگرتنى میرنشینه‌كان، محه‌مه‌د بن را‌شد ده‌گه‌ڕێته‌وه دوبه‌ى، له كاتى سه‌ربه‌خۆى ئیمارات و كشانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى به‌ریتانى له ساڵى 1971 محه‌مه‌د بن را‌شد ده‌كرێته وه‌زیرى به‌رگرى ئیمارات، كه تا ئێسته ئه‌مه یه‌كێكه له پۆسته‌كانى.
محه‌مه‌د بن را‌شد له پلانى باوكى به‌شدار ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت و جۆراوجۆركردنى داهاتى دوبه‌ى، له‌مه‌یشدا سه‌ركه‌وتوو بووه، بۆیه ئێسته دوبه‌ى یه‌كێكه له سه‌نته‌ره بازرگانى و دارایى و گه‌شتیارییه گرنگه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ى BBC زیاتر 95%ى داهاتى دوبه‌ى نه‌وت نییه. ئه‌مه‌یش وایكردووه دوبه‌ى گه‌شه‌كردنێكى سه‌یر به‌خۆیه‌وه ببینێ، سه‌ره‌تا دوبه‌ى 40 دانیشتووانه‌كه‌ى 40 هه‌زار كه‌س بووه، كه‌چى ئێسته سێ ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌سه، ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت سێ ملیۆن كه‌سى دوبه‌ى خه‌ڵكى ئیمارات نییه و له ده‌ره‌وه هاتوون.
له ساڵى 1990 شێخ را‌شد به نه‌خۆشى مرد، مه‌كتووم بن راشدى كوڕى گه‌وره‌ى له شوێنى ئه‌و ده‌سه‌ڵاتى گرته ده‌ست، مه‌كتووم محه‌مه‌دى برا بچووكى كرده جێنیشینى دوبه‌ى، ئه‌مه‌یش ده‌رفه‌تێك دروست بوو بۆ ئه‌وه‌ى شێخ محه‌مه‌د بن را‌شد ئال مه‌كتووم زیاتر كار بكات بۆ گه‌شه‌پێدانى دوبه‌ى.
شێخ مه‌كتووم له ساڵى 2006 له كاتى سه‌ردانێكى بۆ ئوسترالیا له ته‌مه‌نى 62 ساڵى مرد، ئه‌مه‌یش وایكرد محه‌مه‌د بن را‌شد زیاتر پۆسته‌كه‌ى به‌رز بێته‌وه. له‌و ساڵه‌دا محه‌مه‌د بن را‌شد بوو به حاكمى دوبه‌ى و سه‌رۆكى وه‌زیرانى ئیمارات و جێگرى سه‌رۆكى ده‌وڵه‌تى ئیمارات.
دواى ئه‌مه محه‌مه‌د بن را‌شد ناوبانگێكى گه‌وره له‌سه‌ر ئاستى دنیا به‌ده‌ست ده‌هێنێ و وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كى دیار كه گه‌شه‌ى به وڵاته‌كه‌ى داوه ناسرا، له ساڵى 2008 ئیمارات به‌رزترین باڵه‌خانه‌ى له‌سه‌ر ئاستى دنیا دروست كرد، به‌ناوى "تاوه‌رى خه‌لیفه".
یه‌كێك له ئاره‌زووه‌كانى محه‌مه‌د بن را‌شد ئه‌سپسوارییه و له‌و بواره‌شدا چه‌ند یانه‌یه‌كى گرنگى هه‌یه.
ئه‌و پیاوه تا ئێسته شه‌ش جار هاوسه‌رگیرى كردووه، یه‌كێك له هاوسه‌ره‌كانى هه‌یا كچى شاى كوچكردووى و خوشكى شا عه‌بدوڵاى دووه‌مه كه ئێسته شاى ئوردنه.
له ساڵ 2004 محه‌مه‌د بن را‌شد و هه‌یا هاوسه‌رگیرى ده‌كه‌ن و ئێسته خاوه‌نى كچێك و كوڕێكن. هه‌رچه‌نده له كۆى دیمانه‌كانى شازاده هه‌یا كچى حوسێن، باسى له خێزاندارى نموونه‌ى كردووه و گوایه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن را‌شد ئال مه‌كتووم به به‌خته‌وه‌ریى ده‌ژیت، كه‌چى ساڵى 2018 خۆى و منداڵه‌كانى به‌ره‌و له‌نده‌ن رایان كرد.
محه‌مد بن را‌شد شه‌ش ژنى هێناوه
هه‌یا له به‌ریتانیا خۆى و منداڵه‌كانى داواى پاراستن ده‌كه‌ن، له زه‌برى محه‌مه‌د بن را‌شد، كه‌چى بن را‌شد داواى گێڕانه‌وه‌ى منداڵه‌كانى ده‌كاته‌وه. دواتر هه‌یا سكاڵا له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ى تۆمار ده‌كات، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى دوو كچى خۆى ئه‌شكه‌نجه داوه، یه‌كێكیان ناوى له‌تیفه‌یه و ئه‌ویتریان ناوى شه‌مسه. ئه‌و دوو كچه كه له هاوسه‌ره‌كانى تر‌ى محه‌مه‌د بن راشدن، هه‌وڵیان داوه له ئیمارات رابكه‌ن، به‌ڵام به هێزى باوكیان بۆ ئیمارات گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه.
ته‌نانه‌ت هه‌یا باسى له‌وه‌یش كردووه، یه‌كێك له كچه‌كانى سێ ساڵ زیاتر له ماڵه‌وه له‌لایه‌ن باوكییه‌وه زیندانى كراوه. دادگای به‌ریتانى هه‌فته‌ى رابردوو بڕیارى له دژى محه‌مه‌د بن را‌شد ده‌ركرووه، به‌ڵام به‌هۆى پێگه‌كه‌ى بڕیاره‌كه ئاشكرا نه‌كراوه.