ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێركل خۆی خسته كه‌ره‌نتینه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ پزیشكێك كردووه، كه دواتر ده‌ركه‌وتووه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
ستیڤن شیپرت گوته‌بێژ به‌ناوی حكوومه‌تی فیدرالی ئه‌ڵمانیا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا خۆی كه‌ره‌نتیینه كردووه و له چه‌ند ڕۆژی داهاتوویش ڕوون ده‌بێته‌وه، كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه یاخود نا، به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێ ئه‌و به‌رده‌وامه له كاره‌كانی بۆ سه‌ركردایه‌تی كردنی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و له ماڵه‌كه‌ی له ڕێی ڤیدیۆ كۆنفڕانسه‌وه هه‌موو شتێك به‌ڕێوه ده‌بات.
زیاتر گوتی، هۆكاری خۆ كه‌ره‌نتینه‌كردنی مێركل بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له ڕۆژانی ڕابردوو گفتوگۆ و ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ پزیشكێك كردووه، كه دواتر ئاشكرا بووه پزیشكه‌كه تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
گردبوونه‌وه و ده‌رچوونی دوو كه‌س به یه‌كه‌وه له ئه‌ڵمانیا قه‌ده‌غه كرا
هاوكات
مێركل دره‌نگانی شه‌و فه‌رمانێكی فیدرالی ده‌ركرد و دووپاتی كرده‌وه، كه كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری به ته‌واوی قه‌ده‌غه‌یه و بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته ته‌نانه‌ت ده‌رچوونی دوو كه‌سیش به‌یه‌كه‌وه و كۆبوونه‌وه‌یان كارێكی قه‌ده‌غه‌كراوه و نابێ ئه‌ڵمانه‌كان ئه‌نجامی بده‌ن، به‌ڵكوو له‌كاتی ده‌رچوون و چوونه ماركێت و سه‌ركاریش پێویسته ته‌نیا بن.
هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه دا، پێویسته له نێو ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه و له شوێنی پیاده‌ڕۆییش پێویسته به مه‌ودای مه‌تر و نیوێك خه‌ڵكی له دووری یه‌كتر بڕۆن.